شلیک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەتپارێزێت

توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە سوودی خواردنی بەردەوامی شلیک دەخاتەڕوو، کە پەستانی خوێن و زیادکردنی توانای دژە ئۆکسانی ڕێک دەخات.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەکی پزیشکی کە شیرین هۆشمەند، لێکۆڵەری سەرەکی توێژینەوەکەیە و مامۆستایە لە کۆلێژی زانستە وەرزشییەکان و زانستە خۆراکییەکان لە زانکۆی سان دیگۆ لە کالیفۆرنیا، سوودەکانی شلیک دەردەخات و دەڵێت، "خواردنی شلیک ڕۆژانە ڕەنگە کارکردی هزری کەسانی بەساڵاچوو باشتر بکات، هەروەها پەستانی خوێن دابەزێنێت و توانای دژە ئۆکسێنەر زیاد بکات".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە ڕێکارێکی گرنگی خۆپارێزییە بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکانی جیاواز، دۆزینەوەکانی توێژینەوەکە جەخت لە سوودەکانی شلیک بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان و گۆڕانکاری خۆراک و هزری دەکەنەوە".

 

دیارترین دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە دەربارەی سوودەکانی خواردنی شلیک

ئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری خۆراکدا بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە ئەو بەشداربووانەی کە نزیکەی ٢٦ گرام شلیکیان خواردووە، یان دوو ژەم لە ڕۆژێکدا، خێرایی ڕێکخستنی هزرییان ٪٥.٢ زیادی کردووە، هەروەها پەستانی خوێنی سیستۆلیک بەڕێژەی ٪٣.٦ دابەزیوە، کۆی توانای دژە ئۆکسێنەر بە ڕێژەی ٪١٠.٢ تێپەڕیوە.

 

• شلیک چەندین پێکهاتەی چالاککەر لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لەوەی ٪١٠٠ ڤیتامین سی پێویستی ڕۆژانە دابین دەکات، هەروەها سەرچاوەی ماددە خۆراکییە تەندروستەکانی دڵە وەکو ترشی فۆلیک و پۆتاسیۆم و ڕیشاڵ و پۆلیفینۆل.

 

هاوکات تاقیکردنەوە کلینیکیەکانی پێشووتر خواردنی شلیکیان بە باشتربوونی چەندین نیشانەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە گرێداوە، لەوانە کەمبوونەوەی کۆلیسترۆڵی کۆی گشتی و LDL و دابەزینی پەستانی خوێن.