خواردنی میوە هاوسەنگی لەش ڕادەگرێت

ئەو کەسانەی بە ڕێژەیەکی زۆر میوە دەخۆن دوور دەبن لە هەندێک نەخۆشی درێژ خایەن و نەخۆشیەکانی دڵ.

ناوەندی هەواڵ

 

میوە، بەشێکی گرنگی ئەو خۆراکانەیە کە بۆ تەندروستی پێویستن، هاوسەنگی کێش ڕادەگرێت و بە تەندروست دەیهێلێتەوە، خواردنی میوە سودێکی بەرچاوی هەیە کە دەتوانێت لانیکەم ٥ جۆر پرۆتین بۆ لەش دابین بکات.

 

میوەکان چەند جۆرێکیان هەیە وەک، میوەی تازە-نوێ، وشک کراوە، بەستوو، لە قوتونراو، کوڵاو، یان بە شێوەی پاڵاوتە هەبن، بڕی ئەو میوەیەی کە دەیخۆیت پەیوەستە بە، باڵا، تەمەن، ڕەگەز، کێش و ئەنجامانی جلاکیە وەزرشییەکانەوە.

 

 خواردنی میوە سوودی زۆری هەیە بۆ جەستە وەک، سەرچاوەی باشی ڤیتامین و کانزاکانن بە تایبەتی ڤیتامین B9، ڤیتامین C، پۆتاسیۆم، دڵ دەپارێزێت لە نەخۆشی، مەترسی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەکان کەمدەکاتەوە، یارمەتی مانەوەی کێشی تەندروست دەدات، ڕێژەی پۆتاسیۆم و مادە ڕیشاڵیەکان زیاد دەکات کە زۆر گرنگن بۆ جەستە.

 

باشترین کات بۆ میوە خواردن پاش نیوەڕوانە

خواردنی میوە پاش نیوەڕوان سوودێکی زیاتر بە جەستە دەبەخشێت، لە چاو خواردنی میوە لە بەیانیاندا، چونکە میوە مەودایەکی فراوان لە ڤیتامین و کانزا بە سوودەکان بۆ لەش دابیندەکات، بە شێوەیەک وەرگرتنی میوە لەگەڵ چەوریەکی تەندروست یان پرۆتین دەتوانێت وزەیەکی بەردەوام دابین بکات.

 

خواردنی میوە بە گەدەی بەتاڵ سوودی زیاترە، خواردنی ئەو میوانەی کالۆری کەمیان تێدایە دەتوانێت ببێتە هۆی دابەزاندنی کێش ئەگەر پێش ژەمەکان بخورێت.

 

خواردنی میوە پێش خەوتن لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی سوڕی خەو بەهۆی پرۆسەی هەرسکردنی جەستەوە، هۆکارە بۆ زیادکردنی کێشی لەش، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە دوورکەوتنەوە لە خواردنی شەکر پێش خەوتن، چونکە دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی وزە بە شێوەیەکی خێرا، بۆ خواردنی میوەکانیش بەهەمان شێوەیە، چونکە میوە بەشێکی سەرەکی لە شەکر پێکدێت.