چەند خۆراکێک بۆ پاککردنەوەی جگەر سودیان هەیە

جگەر  ڕۆژانە لە پێناو تەندروستی مرۆڤ کار دەکات، پارێزگاریکردن لە تەندروستی و زیادکردنی ئەو خواردنانەی یارمەتی پاککردنەوەی دەدەن بۆ سیستمی خۆراکی زۆر گرنگە.

ناوەندی هەواڵ

 

جگەر وێستگەی دروستكردنی ووزەیە، ئەندامێكی ناسراوە و چەندان ئەركی گرنگی جۆراوجۆری هەیە، یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆڵسترۆڵ و پرۆتین دەدات و لە زراودا بڕێكی باش كانزا و ڤیتامین تەنانەت كاربۆهیدرات هەڵدەگرێت، هەروەها ژەهر و ماددە ناسەرەكییەكانی خوێن كۆدەكاتەوە و میتابۆلیزم ئاسایی دەكاتەوە، هێشتنەوەی جگەر بەشێوەیەكی تەندروست پێویستە بۆ لەش.

 

پێنچ خواردنی ڕووەکی بە هاوڕێی جگەر ناسراون و یارمەتی پاکبوونەوەی لە ژەهرەکان دەدەن:

-چەوەندەر

سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی هەیە، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان، ڕیشاڵ و ترشی فۆلیک یارمەتی جگەر دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاریبێت.

 

-بروکلی

ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسان، کلۆرۆفیل، ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانی تێدایە، یارمەتی دەردانی ئەو ئەنزیمانە دەدات کە جگەر لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە، بە تایبەتی ڤیتامین E کە دەتوێتەوە و یەکێکە لە دژە ئۆکسانە بەهێزەکان بە تایبەتی بۆ جگەر.

 

-پەتاتە

پەتاتەی شیرین دەوڵەمەندە بە بێتاکارۆتینەکان، دژە هەوکردنی سروشتین و لە جەستەدا دەگۆڕێن بۆ ڤیتامین A سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بە تایبەتی تەندروستی جگەر.

 

-لیمۆ

ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسان و ڤیتامین سی تێدایە یارمەتی جگەر دەدات ئەو ئەنزیمانە دەربدات کە وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشن و یارمەتی هەرس دەدەن، هەروەها یارمەتی ڕزگاربوون لە ژەهرەکان دەدات.

 

-نیسک

دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی ڕووەکیە، یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی پاقلەمەنی کە هەرسکردنی ئاسانە.