نەخۆشی دەرونی، ترس و دڵەراوکێ

ترس نەخۆشیەکی دڵە کە تۆ بەردەوام هێرشی لەناکاوت هەیە بۆ سەر دەرونت بەهۆی ترسەوە، هەموو کەسێک لە هەندێک کاتدا هەست بە ترس دەکات، پزیشک سروە مەحمود لەو بارەیەوە زانیاری دەکاتە ڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

سروە مەحمود، پسپۆڕ و پزیشکی دەروونی گشتی دەربارەی ترس و کاریگەرییەکانی لەسەر دەرونی مرۆڤ دەنووسێت و ئاماژەی بەوەدا، نەخۆشی ترس، نەخۆشیەکی دڵە کە تۆ بەردەوام هێرشی لەناکاوت هەیە بۆ سەر دەرونت بەهۆی ترسەوە، هەموو کەسێک لە هەندێک کاتدا هەست بە ترس دەکات، بەڵام ئەمە شتێکی خراپ نییە و تەنها وەلامێکی سروشتییە بۆ حاڵەتی سترێس یان مەترسیدار.

 

لە درێژەی نووسینەکەیدا ئەو پزیشکە دەڵێت: بەڵام کەسێک کە نەخۆشی ترسی هەیە و ترسەکە لەگەل دەرونی تێکەڵ بووە، هەروەها پەستان و ترس بە بەردەوامی و لە هەموو کاتێکدا یان لە هەر کاتێکدا بێت، زۆر جار بەبێ هیچ هۆکارێکی دیار و روون دووچاری ترس دەبێت، بەمەش کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەماریش دەبێت.

 

درێژەی زانیارییەکانی پزیشک سروە مەحمود بەمشێوەیەیە:

ترس بە شێوەیەکی گشتی سێ جۆرە:

١-ترسی ئاسایی

٢-ترسی دەرونی

٣-ترسی هەمیشەی یان فۆبیا

 

دڵەڕاوکێ: نەخۆشی دڵەڕاوکێ هەستێکی نائاساییە دەتوانێت هەستی نیگەران بوون و ترس لەخۆبگرێت، ترس بە توندترین شێوەی دڵەڕاوکێ دادەنرێت، لەوانەیە دەست بکەیت بە دوورکەوتنەوە لە هەندێک بارودۆخ چونکە تۆ دەترسیت و ترست لەو شتە یان بارودۆخە هەیە، دڵەڕاوکێ لەتوانای هەیە هەستی ترس زیادبکات و لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی هێرشی زیاترت تووش بکات، نەخۆشی ترسی زۆر، بە ئەگەری زۆرەوە کاریگەری هەیە لەسەر گەشەسەندن و فێربوونی منداڵ و گەنجان.

 

نیشانەکانی ترس و دڵەڕاوکێ:

١-خێرا لێدانی دڵ

٢-ئارەقکردنەوە

٣-ھەناسە توندی

٤-شەرمنی

٥-هەستکردن بە کەمی واتا خۆبەکەم زانین.

٦-گومان کردن لە زۆربەی شتەکانی دەروبەر.

 

مەرج نییە هەر کە ئەو نیشانانەت هەبوو وابزانیت دووچاری ترس و دڵەڕاوکێ بووبێتی، بۆ نمونە لێدانی دڵ ئەگەر زۆر خێرا بێت لەوانەیە بەھۆی کەمی پەستانی خوێنەوە بێت نەوەک ئەو حاڵەتە.

 

هۆکارەکانی ترس

١-بەهۆی ڕوداوی لەناکاو یان دەنگێکی ترسێنەر و سەرسامکەر یان بیستنی هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراو.

٢-هەندێک ئازار و هەست هەیە بە منداڵی دووچاری بوبێت و لە گەورەیدا هۆکارەکەی دەردەکەوێت و دەبێتە هۆی مەترسی بۆ ژیانت.

 

چارەسەری ترس و دڵەڕاوکێ:

١-دەرمان چارەسەری سەرەکیە بۆ ناڕێکی ترس.

٢-دروستکردنی متمانە بەهۆی باوەڕبوونت بە خوداوە، هەروەها باوەڕت بەوە بێت هیچ شتێک بەبێ فەرمانی ئەو ڕوونادات دوای دروستکردنی ئەو هەستە لە هیچ شتێک ناترسی جگە لە خودا.

٣-سەردانکردنی پزیشکی دەروونی.

٤-زوو حەمام کردن باشە بۆ نەهێشتنی ترس و دڵەڕاوکێ.

٥-هەمیشە هەوڵی ئەوە بدە کە تەنها نەبیت و زیاتر لە خەڵکی نزیک بە بەتایبەت کەسە نزیکەکانت.

٦-خۆسەرقاڵ کردن بە ئیشێکەوە و کارکردن و ماندووبوون دوورتدەخاتەوە لە ترس.

٧-وەرزشکردن، ئەمەش یەکێکە لە چارەسەرەکانی ترس و دڵەڕاوکێ.