نیشانەکانی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵاندا

هاژە عەبدوڵا سەلیم، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی، لە نووسێنێکدا ئاماژە بە نیشانەکان و چارەسەر کردنی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان دەکات، دەشڵێت: زۆربەی نەخۆشەکانی ئەم جۆرە دووگیانییە هیچ نیشانەیەکیان نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

هاژە عەبدوڵا سەلیم، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی، لە نووسێنێکدا ئاماژە بە نیشانەکان و چارەسەر کردنی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان دەکات و دەنووسێت: جۆرێکی دەگمەنی دووگیانی دەرەوەی منداڵدانە، کە کیسی کۆرپەلە هەمووی یان بەشێکی جێگیر دەبێت لە شوێنی برینی پێشوی منداڵبوون بە نەشتەرگەریی و هۆکارەکەی منداڵبوونە بە نەشتەرگەریی.

 

ئەو پزیشکە بەشێکی لە نیشانەکانی دەخاتەڕوو، وەک؛ 

١-دواکەوتنی سووڕی مانگانە و هەندێک لە نیشانەکانی دووگیانی.

٢-ئازاری بەشی خوارەوەی سک.

٣-خوێن بەربوون یان هەندێک جار دەردەدراوێکی قاوەیی لە دامێنەوە.

٤-هەندێک جاریش هیچ نیشانەیەکی دیاریی کراوی نییە.

 

هاژە عەبدوڵا ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵداندا دەخاتەڕوو، بەڵام ئاماژەی بەوەداوە، کە زۆربەی نەخۆشەکانی ئەم جۆرە دووگیانییە هیچ نیشانەیەکیان نییە، هەروەها باشترین ڕێگا بۆ دەستنیشانکردنی، سۆنەری دامێنە کە بۆ نەخۆشەکە ئەنجام بدرێت.

 

لە بەشی چارەسەردا پزیشک هاژە عەبدولا ئاماژە بەوە دەکات، پێدانی دەرمانی میتۆترێکسات یان ڕێگەی نەشتەرگەریی واتە کورتاج، بە لابردنی پارچەی کۆرپەلەی دروستبوو، یەکێکە لە ڕێگاکانی چارەسەری.