توێژینەوە: تیشکی خۆر چارەسەری خەمۆکییە لە زستاندا

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، باشترین چارەسەر بۆ خەمۆکی کە لە وەرزی زستاندا تووشی هەندێک کەس دەبێت، تیشکی خۆرە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرکەوتنی تیشکی خۆر، بەرهەمهێنانی ڤیتامین D لە لەشدا زیاد دەکات، کە بەرپرسە لە باشترکردن و بەرزکردنەوەی باری دەروونی و زیادکردنی چالاکی و زیندوویی.

 

بەپێی توێژینەوەیەک لە وەرزی زستاندا بەرکەوتن بۆ تیشکی خۆر کەم دەبێتەوە، هەربۆیە ئاستی ڤیتامین  Dمان کەم دەبێتەوە، خەمۆکی وەرزی ڕوودەدات، بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم حاڵەتەدا دەبێت رۆژانە چوونە بەر تیشکی خۆر هەبێت و تەواوکەری ڤیتامین D بخورێت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی لە خوێندا.

 

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە پێویست بە دەرمانی دژە خەمۆکی بکات، چونکە ئاستی سیرۆتۆنین و دۆپامین لە مێشکدا کەم دەبێتەوە، هەروەها دەرمانەکان ئاستی ئەم هۆرمۆنانە کۆنتڕۆڵ دەکەن و بەم شێوەیە هەست بە باشتربوونی باری دەروونی دەکرێت.