توێژینەوەیەکی نوێ: یۆگا نیشانەکانی ڕۆماتیزم کەم دەکاتەوە
لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجامدانی وەرزش بە تایبەت یۆگا، گۆرانکاری بەرچاوی هەیە لە باشترکردنی ژیانی ئەو کەسانەی ڕۆماتیزمیان هەیە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/09/20230930-o-women-yoga-class-facebook-770x439-c-jpg81867f-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی ئیمۆری لە ئەتڵەنتای ئەمریکا ئەنجامدراوە ئاشکرای کردووە، ئەوانەی ٨ هەفتە وەرزشی یۆگا دەکەن و تووشبووی ڕۆماتیزمن، نیشانەکانی هەوکردنیان کەمبووەتەوە و بەرگریی لەشیان بەهێزتر بووە.
د. سورابی گاوتن، پسپۆڕی ئێسک و ڕۆماتیزم ئاماژەی بەوە کردووە، یۆگا بە شێوەیەکی هێمنانە، کاریگەرییەکی بەسوودی دەبێت لە باشترکردنی ئەو کەسانەی ڕۆماتیزمیان هەیە، لەکاتێکدا هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشییە بوونی نییە.
وتیشی: گۆڕانی شێوازی ژیان و وەرزش بە تایبەت یۆگا، دەکرێت گۆڕانکاری بەرچاوی هەبێت لە باشترکردنی ژیانی ئەو کەسانەی ڕۆماتیزمیان هەیە، پێشنیازیش دەکات، پزیشکان جگە لە دەرمان و چارەسەری سروشتی بایەخ بە ڕێنوێنیی ئەنجامدانی یۆگا بۆ تووشبووانی ڕۆماتیزم بدەن.