پیسبوونی هەوا مرۆڤ تووشی هەستیاری و کۆکە دەکات
پیسبوونی هەوا لە ئەنجامی سووتانی ئەو سووتەمەنیانەی بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دروست دەبن، کەسەکان تووشی هەستیاری لوت، چاو و قوڕگ دەکات.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/09/20230928-air-pollution-jpg759bda-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژەیان بەوەکردووە، به نزیكه‌ی ته‌واوی دانیشتوانی زه‌وی هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژن، هەروەها پیسبوونی هەوا گەورەترین مەترسییە بۆ تەندروستی ژینگە، لە جیهاندا ئەگەری مردن بەنزیکەی ٧ ملیۆن کەس هەیە لە ماوەی یەک ساڵدا.
پیسبوونی هه‌وا كاتێك ڕووده‌دات كه گۆڕان له پێكهاته‌ی كیمیایی، فیزیایی و بایۆلۆجی به‌رگی هه‌وا ڕووبدات، دوکەڵی كارگه و به‌كارهێنانی خه‌ڵوز یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی پیسبوونی هه‌وا كه له‌مێژه‌وە مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
زیانەکانی هەڵمژینی هەوای پیس
-له‌كاتی هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس مرۆڤ تووشی هه‌ستیاری چاو،لووت و قوڕگ ده‌بێت، تووشی كۆكه و ئازاری سه‌ر ده‌بێت و هه‌ست به ماندوویەتی ده‌كات.
-خراپی پیسبوونی هەوا هەندێک مەترسی گەورەی درێژخایەنی تەندروستی هەیە، زۆربەیان پەیوەندییان بە دڵ و سییەکانەوە هەیە.
پسپۆڕانی بواری ژینگە هۆشداری دەدەن لەوەی هەناسەدانی هەوای پیس بۆ ژنانی دووگیان مەترسیدارە، دەبێتە هۆی کەموکوڕی لەدایکبوون.