چەند ڕێگایەک بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن دەخرێتەڕوو

بەرزی پەستانی خوێن کە هۆکارە بۆ چەندین نەخۆشی دیکە بە چەند ڕێگایەک کاریگەری کەم دەکرێتەوەو لەوانەش کێشی تەندروست و خواردنی خۆراکی تەندروست.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرزی پەستانی خوێن زاراوەیەکی درێـژی دۆخی پزیشکیە کە تێیدا فشاری خوێن لە خوێنبەرەکان لەسەر سووربوون بەرز دەبێتەوە. فشاری خوێنی بەرزبە شێوەیەکی نموونەیی ھیچ نیشانەیەک دروست ناکات، بەڵام فشاری خوێنی بـڵندی درێـژخایەن دەبێتە ھۆی مەترسی سەرەکی بۆ نەخۆشی خوێنبەری تاجی، جەلتە، شکستی دڵ، گرژبوونی گوێچکەڵە، نەخۆشی خوێنبەری چێوەیی، لە دەستدانی بینین، خڵەفان، نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە.

 

بەرزی پەستانی خوێن بەند کراوە بە بەرزی پەستانی خوێنی سەرەتایی یان بەرزی پەستانی خوێنی دووەمی "لاوەکی". نزیکەی ٩٠–٩٥٪ دۆخەکە دەگەرێتەوە بۆ باری سەرەتایی بەھۆی شێوازی ژیانی دیارینەکراو و ھۆی بۆماوەیی. مەبەست لە ھۆی شێوازی ژیان خوێی زیاد لە پێویست، زیادبوونی کێش، جگەرە کێشان، یان کحولە. ٥–١٠٪ دۆخەکانی تر دەگەرێتەوە بۆ باری دووەم بەھۆی نەخۆشی گورچیلە، تەسکبوونی خوێنبەری گورچیلە، نارێکی ڕژێن، یان حەبی کۆنترۆڵی لە دایکبوون.

 

پەیڕەوکردنی چەند ئامۆژگارییەک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن، یان یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەگەر پێشتر کەسەکە تووشی ئەو دۆخە بووبێت، بەرزی پەستانی خوێن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و نەخۆشی گورچیلە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

 

.لە بابەتێکی ماڵپەری زانستی بریتیسه هەارت فۆونداتیۆنئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ کردووە بۆ خۆپاراستن لەوانەش:

 

١. چالاکیی لەشی بەردەوام هەوڵبدە هەموو ڕۆژێک هەندێک چالاکیی چڕی مامناوەند ئەنجام بدرێت و لانیکەم تا ١٥٠ خولەک لە هەفتەیەکدا کۆبکرێتەوە.

٢. بە کێشێکی تەندروست مانەوە.

٣. خۆراکی تەندروست بخورێت.

٤. واز لە خواردنی خوێ بهێندریت..

٥.دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کهولییەکان.

٦. دەرمانەکان بەپێی ڕێنماییەکانی پزیشک بخورێت.