نەخۆشی کەمخوێنی خانەی داسکی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەربڵاوە

کەمخوێنی خانەی داسکییە، کە نەخۆشییەکی بۆماوەییە و یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی خوێن لە جیهاندا، کە گۆڕانکارییەکی دیاریکراو توانای گواستنەوەی ئۆکسجینی خڕۆکە سورەکان کەمدەکاتەوە، لە ئەفریقای ژێر سەحرا و دەریای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەربڵاوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١٩ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانی کەمخوێنی خانەی داسکییە، کە نەخۆشییەکی بۆماوەییە و یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی خوێن لە جیهاندا، لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێکخراوەکانی پەیوەست بە تەندروستی و خوێنەوە هەوڵ بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە نەخۆشی خانەی داسکی و بژاردەکانی چارەسەرکردن دەدەن.

 

کەمخوێنی خانەی داسکی یان نەخۆشی خانەی داسکی (SCD)نەخۆشییەکی بۆماوەییە، تیایدا گۆڕانکارییەکی دیاریکراو توانای گواستنەوەی ئۆکسجینی خڕۆکە سوورەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها شێوەی خڕۆکە سوورەکان جیاوازە و لە شێوەی دیسک یان داس یان کەوان دەچێت، وایان لێدەکات ڕەق و چەسپاو ببن و مەیلی لکاندنیان بە بۆرییە بچووکەکانی خوێنەوە هەبێت، بەمەش ڕێگری بۆ ڕۆیشتنی خوێن دروست دەکات و خاوی دەکاتەوە و گەیاندنی ئۆکسجین بۆ شانەکانی لەش کەم دەکاتەوە، کە هۆکاری ئازار و تێکچوونی ئەندامەکانی جەستەیە.

 

نەخۆشیی خانەی داسکی لە ئەفریقای ژێر سەحرا و دەریای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیندستان بەربڵاوە و بەزۆری لە هەردوو دایک و باوکەوە بۆ منداڵەکە دەگوازرێتەوە، چونکە دەکەوێتە سەر یەک کرۆمۆسۆم و دەتوانێت لەگەڵ تێکچوونەکانی تری هیمۆگلۆبین وەک بێتا تالاسیمیا یان نەخۆشی هیمۆگلۆبین سی (SC) دەربکەوێت.

 

نیشانە و چارەسەرەکان

نیشانەکانی نەخۆشییەکە بەزۆری لە منداڵییەوە دەست پێدەکات و ئازار و کەمخوێنی لەگەڵدایە کە پێویستی بە گواستنەوەی خوێنی بەردەوام هەیە و نەخۆشەکە زوو زوو تووشی هەوکردن دەبێت، دواتر، دەتوانێت ببێتە هۆی نۆبەی مێشک یان گرژبوون دروست بکات، تێکچوونی ئێسکەکان (نەکرۆسی خوێنبەرەکان)، و کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ و سییەکان و دواکەوتنی گەشەکردنیش بەشێکن لە تێكچوونەکانی نەخۆشییەکە.

 

ئەو نەخۆشانەی کە تایبەتمەندی خانەی داسکییان هەیە بەزۆری بێ نیشانەن، بۆیە پزیشکەکان فەرمانی دەستنیشانکردن دەکەن لەڕێگەی پشکنینی خوێنەوە، کە پێکدێت لە گەڕان بەدوای ئاستی نزمیی هیمۆگلۆبین و خانە داسییەکانی دەوروبەری، ئەلکترۆفۆڕێزی هیمۆگلۆبین بڕی HbS دیاری دەکات لە کە لە جەستەدا بەرهەم دێت.

 

چارەسەری نەخۆشی خانەی داسکی بە شێوەیەکی سەرەکی گرنگی بە بەڕێوەبردنی نیشانەکان دەدات و بریتییە لە بەرهەمهێنانی دروست و گواستنەوەی خوێن و دەرمان بۆ بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەی ئازار لە کاتی ئەڵقەکانی ئازاردا، هەروەها باشترکردنی لێشاوی خوێن لە ڕێگەی بەخشەرێکەوە لە خێزانی نەخۆشەکە، دوای ئەنجامدانی شیکاری پزیشکی ورد و پشکنین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خانەکان لە نێوان بەخشەر و وەرگردا یەکدەگرنەوە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ئەم نەشتەرگەرییە، دەکرێت ببێتە یەکێک لە چارەسەرییەکان.