شەربەتی چەوەندەر نۆبەی دڵ کەم دەکاتەوە

توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە دەریخستووە کە شەربەتی چەوەندەر یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، کە نەخۆشییەکی توندی دڵە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، خواردنەوەی تەنها ٧٠-مل شەربەتی چەوەندەر لە ڕۆژێکدا، نۆبەی دڵ و ئاڵۆزییەکانی دیکەی دڵ بۆ نیوە دادەبەزێنێت، بە تایبەت لەو نەخۆشانەی کە ستێنت "Raisor" یان بۆ دانراوە، کە ئامێرێکی شێوە بۆرییە و لە خوێنبەرەکاندا دادەنرێت بۆ دابینکردنی خوێن بۆ دڵ.

 

توێژەران دەڵێن، شەربەتی چەوەندەی پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، چونکە مادەی نیتراتی تێدایە، یارمەتی فراوانبوونی خوێنبەرەکان دەدات و ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەکات، کریشناڕاج راسود لە زانکۆی کوین ماری لە لەندەن، بە ڕۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی ڕاگەیاندووە، نەخۆشەکانمان بە چارەسەرە سروشتییەکان دڵخۆش بوون، چونکە هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی نییە، ئەمەش دەمانباتە قۆناغی داهاتووی تاقیکردنەوەکان، بەو هیوایەی کە پزیشکەکان بەم زووانە شەربەتی چەوەندەر بنووسن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە ئامێری ستێنتەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر بمێننەوە.

 

نۆبە-جەڵتەی دڵ چۆن ڕوودەدات؟

بەگوێرەی کلینیکی مایۆ، جەڵتەی دڵ کاتێک ڕوودەدات کە ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بە شێوەیەکی زۆر کەم دەبێتەوە یان ڕێگری لێبکرێت، زۆرجار گیران لە ئەنجامی کۆبوونەوەی چەوری و کۆلیسترۆڵ و مادەکانی تر لە خوێنبەرەکانی دڵدا ڕوودەدات.

 

ئەو چەورییانەی کە کۆلیسترۆڵیان تێدایە پێیان دەوترێت پلاکی، پرۆسەی کۆبوونەوەی پلاکی پلاکی پێی دەوترێت ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، یان هەندێک جار ڕەقبوونی ماسولکەکانی دڵ یان سنگ دەبێتە هۆی نۆبەی دڵ و پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە بۆ ئەوەی مەترسی مردن نەبێت.