خواردنەوەی چا و قاوە تووشبووانی شەکرە ڕزگار دەکات

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە باس لەوە دەکات کە خواردنەوەی چا و قاوە یارمەتی ملیۆنان تووشبووی شەکرە دەدات کە تەمەنیان درێژتر بێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ماوەی ١٨ ساڵدا توێژەران چاودێری خواردنەوەی زیاتر لە ١٥ هەزار ئەمریکییان کردووە کە تێکڕای تەمەنیان ٦١ ساڵ بووە، تیمی توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی لە ڕۆژێکدا زیاتر لە خواردنەوەیەکی گازی دەخۆنەوە، ئەگەری مردنی زووتریان پێنج هێندە زیاترە.

 

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە تا شەش کوپ قاوە دەخۆنەوە، ئەگەری مردنی پێشوەختەیان بە ڕێژەی ٪٢٦ کەمترە، هەروەها ئەو کەسانەی کە بە ڕێژەیەکی هاوشێوە چا دەخۆنەوە، بە ڕێژەی ٢١٪ کەمیکردووە.

 

تیمەکە بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی دوای ئەوەی تووشی نەخۆشی شەکرە بوون زیاتر قاوە و چایان هەڵبژاردووە، ئەگەری مردنی پێشوەختەیان بە ڕێژەی ٪١٨ کەمترە.

 

دکتۆر لو ما دەڵێت: قاوە پێکهاتەی سودبەخشی تێدایە، کە ڕەنگە هەوکردن کەم بکاتەوە، هەروەها چا سەرچاوەیەکی باشی دژە ئۆکسێنەرەکانە، کە هەڵگری تایبەتمەندی دژە هەوکردنە.