هۆکارو نیشانەکانی کەمی "ڤیتامین K" لە منداڵدا زیاتر دەردەکەوێت

ڤیتامین "K" کۆمەڵە پێکهاتەیەکن، لەوانە ڤیتامین K1 ،K2، ڤیتامین K1 لە سەوزەی گەڵادار و ڤیتامین K2 بە شێوەیەکی بەرچاو لە گۆشت و پەنیر و هێلکە بەدەستدەهێندرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کەمی ڤیتامینK" " دەگمەنە لای کەسانی پێگەیشتوو، بەڵام لە منداڵانی شیرەخۆرە بڵاوە، بە جۆرێک خوێنبەربوونی زۆر دەرئەنجامی کەمی توانای مەیینی خوێنە کە نیشانەیەکی کەمی"ڤیتامین "Kە، ئەم خوێنبەربوونە دەکرێت لە ناوچەی برین یان ناوچەکانی تریش ڕووبدات، هەروەها دەکرێت ڕوون یان نادیار بێت.

 

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین  Kبریتین لە:

١-ئەگەری زۆر ڕوودانی خوێنتێزان.

٢-ڕوودانی خوینبەربوون لە پەردەکانی داپۆشەری بەشەکانی ناوەوەی جەستە.

٣-پیسایی رەنگ تاریک کە لەوانەیە هەندێک خوێنیشی تێدابێت.

٤-خوێنبەربوونی پێست و لووت و کۆئەندامی هەرس و ناوچەکانی تری لەش.

٥-ڕوودانی خوێن مەیینی بچووک لە ژێر پەنجەکان.

٦-خوێبەربوون لەو جێیەی کە ناوکە پەتک لە منداڵانی تازە لەدایکبوو دەپچڕێنرێت.

٧-ڕوودانی خوێنبەربوونی لەناکاو لە مێشکدا، کە زۆر کارێکی مەترسیدارە و هەڕەشە لە ژیانی منداڵەکە دەکات.

 

هۆکارەکانی کەمیی ڤیتامین K:

لەگەڵ ئەوەی کەمی ڤیتامین Kلەناو پێگەیشتواندا زۆر بڵاو نییە، بەڵام هەندێک کەس زیاتر مەترسی کەمی ڤیتامینەکەیان هەیە ئەویش بە چەندین هۆکاری جیاواز، هەروەها چەندین هۆکار هەیە بۆ کەمی ڤیتامین  Kلای منداڵانی شیرەخۆرە، وەک "زۆر وەرگرتنی دژە زیندەییەکان، هەڵنەمژینی باشی چەورییەکان لەلایەن جەستەوە، واتا کێشەیەک لە مژینەوەی چەورییەکان هەیە کە هۆکارە بۆ کەمی ڤیتامینK  ، پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی کە ئەو خۆراکانە لەخۆ ناگرێت کە ڤیتامینK یان تیدایە، کەمیی ڤیتامین  Kلەشیری دایکدا ڕەنگە هۆکاربێت بۆ کەمی ڤیتامینەکە لە منداڵی شیرەخۆرەدا، نەگواستنەوەی ڤیتامین K بەباشی لەوێڵاشی دایکەوە بۆ منداڵەکە، باش بەکارنەهێنانی ڤیتامین K لەلایەن جگەری منداڵەکەوە، بێتوانایی منداڵانی تازە لەدایکبوو بۆ بەرهەمهێنانی ڤیتامینK  لە ڕۆژەکانی سەرەتای تەمەنیاندا.

 

باشترین سەرچاوەی ڕووەکی ڤیتامین K بریتیین لە:

کەلەرم، بڕێکی زۆر ڤیتامین K ی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C، هەروەها کالیسیۆم و پۆتاسیۆم.

 

برۆکلی، جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و کالیسیۆم و ڕێژەی ڤیتامین سی، برۆکلی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، نیو کوپ برۆکلی کوڵاو ١١٠ مایکرۆگرام ڤیتامین K لەخۆدەگرێت.

 

سپێناغ، سپێناغ تەندروستترین سەوزەکانە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A و B, و E لەگەڵ مەگنیسیۆم و فۆلیک ئەسید و ئاسن، جگە لەوەش ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین K ی تێدایە.

 

پیازى سەوز، سەرچاوەیەکی نایابی ڤیتامین K یە لەگەڵ ڤیتامین A و ڤیتامین C و ترشی فۆلیک.

 

کیوی، کێوی میوەیەکی خۆراکییە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K، هەر کوپێک کیوی نزیکەی ٧٣ مایکرۆگرام ڤیتامین K دابین دەکات.

 

توو، تووی ڕەش بڕێکی بەرچاو لە ڤیتامین K دابین دەکات، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین C و ئاسن و ڤیتامینەکانی B.