تەندروستی دایک کاریگەری لەسەر توشبوونی منداڵ بە نەخۆشی گورچیلە هەیە

تەندروستی دایکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە توشبوونی منداڵ بە نەخۆشییەکانی گورچیلە، توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە مەترسی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە تەمەنی پێگەیشتوودا بەشێکی لە کاتی لەدایکبووندا دیاری دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە و لەکاتێکدا نەخۆشی شەکرە باوترین هۆکارە بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە.

 

توێژینه‌وه‌یەکی نوێ له‌لایه‌ن زانكۆی مۆناش له‌ ئوسترالیا، بە هاوبەشی لەگەڵ قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی جیکێی لە تۆکیۆ ئه‌نجامدراوه‌ و لە گۆڤاری گورچیلەی نێودەوڵەتی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ركه‌وتووه‌ كه کۆرپەلە لە کاتی لەدایکبوونیدا هەندێکجار دیاریدەکرێت کە توشبووە بە نەخۆشی گورچیلە، لە هەندێک باریشدا تەندروستی دایک کاریگەری لەسەر منداڵ دەبێت لە کاتی لەدایکبوونیدا، بۆ توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی گورچیلە.

 

لێکۆڵەری سەرەکی توێژینەوەکە و مامۆستای یاریدەدەری زانکۆی جیکێی، دکتۆر کۆتارۆ هاروهارا و هاوکارەکانی پشکنینی میکانیزمی سەرەکی فلتەرکردنی گورچیلەکانیان کرد بە دانانی فلتەری خوێن لەناو ئەندامەکەدا، کە بە گڵۆمێرولی ناسراوە و شیکردنەوەی خانە تاکەکەسییەکانی، کە پێیان دەوترێت پۆدۆسایت، یان پۆدۆسایتیان ئەنجامدا.

 

زانراوە تا ژمارەی خانەکانی ناوپۆشی لەش زیاتر بێت گورچیلەکان تەندروستتر دەبن. بەڵام توێژەران بۆ یەکەمجار بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو گورچیلانەی کە گڵۆمێرولی (فلتەر)یان زیاترە لە هەر فلتەرێکدا خانەی ناوپۆشی زیاتریان تێدایە. ئەمەش واتە ئەوانەی گڵۆمێرولیان زیاترە نەک هەر یەکەیەکی زیاتری خانەکانی ناوپۆشییان بەگشتی هەیە، بەڵکو ئەو خانانە لە هەر فلتەرێکدا زیاتر چڕ دەبنەوە.

 

نووسەری سەرەکی پرۆفیسۆر جۆن بێرترام، لە پەیمانگای دۆزینەوەی بایۆپزیشکی مۆناش، رایگەیاندووە، توێژینەوەکە پێشکەوتنێکی گەورە بووە لە تێگەیشتن لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە، کە هەندێک کەس دەگاتە ٢٠٠ هەزار گڵۆمێرولیان هەیە، لە کاتێکدا هەندێکی دیکە زیاتر لە ٢ ملیۆن گڵۆمێرولیان هەیە.

 

پڕۆفیسۆر بێرترام وتی ئەو منداڵانەی پێشوەختە لەدایک دەبن و تازە لەدایکبووەکان کە کێشی لەدایکبوونیان کەمە بە شێوەیەکی گشتی گڵۆمێرولیان کەمترە، هەروەها مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە و بەرزی پەستانی خوێن زیاد دەکات. لەكاتێكدا هیچ كارێك ناكرێت بۆ زیادكردنی ژمارەی فلتەرەكانی گورچیلە دوای منداڵبوون، بەو پێیەی پێش ٣٦ هەفتەی دووگیانی دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و خۆراکی دایک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیادكردنی ئەم ژمارانە لەناو سكدا.

 

پرۆفیسۆر بێرترام ڕوونی کردەوە: توێژینەوەکان لەسەر مرۆڤ و ئاژەڵەکان دەریانخستووە کە بەدخۆراکی دایکان، بەرکەوتن بە کحول، کەمی ڤیتامینەکان، نەخۆشی شەکرەی دووگیانی و هتد، دەبنە هۆی دروستبوونی نەوەیەک کە ژمارەیەکی کەمی گڵۆمێرولیان هەبێت.

 

پرۆفیسۆر بێرترام لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە کاتێکدا پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر خانەکانی ناوپۆشی لەش بکرێت، بەڵام دۆزینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە ژنانی دووگیان دەتوانن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی گورچیلە لە داهاتوودا لە منداڵەکانیان کەم بکەنەوە، بە دوورکەوتنەوە لە کحول و خواردنی خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست.