دەرمانێکی نوێ دەدۆزرێتەوە بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک

دەرمانی ئینهێرتو- Enhertu هاوکاری چارەسەرکردنی شیرپەنجەی مەمکی ژنان دەدات، بەو شێوەیەی کە ژنانی تووشبووی شێرپەنجەی مەمک شەش مانگ زیاتر دەژین لەو ژنانەی چارەسەری کیمیایی ئاسایی وەردەگرن و ئەگەری چارەسەرییان زیاترە.

ناوەندی هەواڵ

 

شێرپەنجەی مەمک، یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە ژنان بە گشتی و ژنانی تەمەن گەورە پێوەی دەناڵێنن، تا ئێستا دەرمانێکی بنەڕەتی بۆ چارەسەریی نەدۆزراوەتەوە، لەپاڵ چارەسەری کیمیاییەوە یەکێک لە چارەسەرییەکانی بڕینەوەی ئەو مەمکەیە کە تووشی شێرپەنجەکە بووە.

 

لە کۆبوونەوەی ساڵانەی شیکاگۆدا، کە ٦ی حوزەیران بەڕێوەچوو، زانیاری نوێ لەسەر شێرپەنجەی مەمک لەلایەن کۆمپانیای دەرمانسازی ئەسترازینیکا و پزیشکی ژاپۆنی دایچی سانکیۆ پێشکەشکرا و دەرمانێکی وەک هاوکاری بۆ چارەسەری پێشخراوە.

 

بەپێی کۆمپانیای دەرمانسازی ئەسترازینیکا، بەکارهێنانی دەرمانی ئینهێرتو-Enhertu ڕێگە بەو ژنانە دەدات کە قۆناغی شێرپەنجەی مەمکیان تەشەنەی سەندووە، شەش مانگ زیاتر بژین لەچاو ئەوانەی کە بە چارەسەری کیمیایی ئاسایی چارەسەر دەکرێن.

 

بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەم دەرمانە دەتوانێت بۆ چارەسەرکردنی زۆر جۆری تری وەرەمی شێرپەنجەیی بەکاربهێنرێت، دەرمانەکە جۆرێکی تێکەڵەی دژەتەن و دەرمانە، دژەتەنەکە بەکاردەهێنێت بۆ چوونە ناو خانەیەکی شێرپەنجەی یان وەرەمەکەوە پێش ئەوەی بارێکی چارەسەری کیمیایی ژەهراوی بەکاربهێنرێت بۆ کوشتنی خانەکە.

 

مریەم لۆستبێرگ، بەڕێوەبەری شێرپەنجەی پزیشکی لە سەنتەری شێرپەنجەی یێڵ دەڵێت: بەڵگە هەیە کە پێکهاتەکانی دەرمانی دژەتەن ڕۆژێک دێت جێگەی چارەسەری کیمیایی ئاسایی بۆ زۆربەی نەخۆشەکان دەگرێتەوە.