خەنە بۆ چارەسەری قژ و پێست بەکاردێت

ڕووەکی خەنە لە ناوچە گەرمەکان گەشە دەکات، بۆیەیەکی سروشتی سەوزە، بەکاردەهێندرێت بۆ ڕەنگ کردنی قژ و پێست، هەروەها چارەسەری چەندین کێشە دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کۆنەوە خەنە یەکێک بووە لەو ماددانەی کە بۆ چارەسەری نەخۆشی و تێکچوونەکان بەکارهاتووە، ئەگەر خەنەکە سروشتی بێت و هیچ ماددەیەکی کیمیایی زیانبەخشی تێدا نەبێت، ئەوا سوودبەخش دەبێت بۆ قژ.

 

خەنە بۆیەیەکی سروشتی سەوزە، بەکاردەهێندرێت بۆ ڕەنگ کردنی قژ و پێست بە رەنگی رەش یاخود سور بۆماوەیەکی کاتی، خەنە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفەریقا و باشووری ئاسیادا زۆر باوی هەیە.

 

هەندێک کەس هەستیاریان بۆ خەنە هەیە، لەبەر ئەم هۆکارە پێش ئەوەی لە قژ بدرێت، دەبێت سەرەتا لە شوێنێکی جەستە بە بڕێکی کەم تاقی بکرێتەوە و چەند خولەکێک بوەستیت، بۆ ئەوەی بزانیت هەستیاری هەیە یان نییە.

 

ڕووەکی خەنە لە ناوچە گەرمەکان گەشە دەکات، وەک پاکستان، هیندستان، مەغریب و میسر، پاودەر یا تۆزی خەنە لە گەڵای داری خەنە دروست دەکرێت، گەڵای خەنە ورد دەکرێت تا دەبێتە تۆز، پاشان لەگەڵ ئاوی لیمۆ، شەکر، چا و رۆنی سروشتی تێکەڵ دەکرێت، یاخود تەنها بە ئاو دەگیرێتەوە.

 

 

سوودەکانی خەنە بۆ قژ:

  • بە هۆی پێکهاتە سروشتییە بەهێزەکەیەوە، خەنە زۆر یارمەتی خێرا درێژبوونەوە و گەشەی قژ دەکات.
  • خەنە هەڵوەرینی قژ ناهێڵێت، چونکە راستەوخۆ کار دەکاتە سەر بێخی سەر.
  • خەنە دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە بەکتریا و دژە کەڕووەکان هەر بۆیە خورانی پێستی سەر کەمدەکاتەوە.
  • خەنە قژخاو و بریقەدار و درەوشاوە دەکات.
  • بە بەکارهێنانی کڕێشی قژ ناهێڵێت.
  • خەنە بۆ ڕیگریکردن لە مخۆرکەی قژ بەکاردەهێندرێت و قژ ئەستور دەکات.
  • هەروەها خەنە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی سەر پێست و قڵیشاوی بەکاردێت و جەستە نەرم دەکات.

 

گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە کوالیتی و سەرچاوەی خەنە دەتوانێت جیاواز بێت و هەندێک لە بەرهەمە بازرگانییەکانی خەنە ڕەنگە زیانبەخش بن بۆ قژ، لەکاتی بەکارهێنانی خەنە باشترە بەرهەمی خەنەی کوالیتی بەرز و پاک هەڵبژێرێت، کە ماددەی کیمیایی تێدا نەبێت، بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنیت، ئەگەر هەر نیگەرانییەک یان حاڵەتێکی تایبەتی قژت هەیە، هەمیشە باشترە پێش بەکارهێنانی خەنە یان هەر بەرهەمێکی بۆیەی قژ ڕاوێژ بە پسپۆڕی چاودێری قژ یان پزیشکی پێست بکەیت.