ماکەکانی دەرمان لەسەر ژنان کاریگەری زیاترە

ماکەکانی دەرمان زیاتر لە ژنان ڕوودەدەن وەک لە پیاوان، بە ڕێژەی سێ ژن بەرامبەر بە یەک پیاو، واتە ژنان بەگشتی ئەو چارەسەرانە بەکاردەهێنن کە لەسەر پیاوان تاقیکراونەتەوە".

ناوەندی هەواڵ


ماکەکانی دەرمان بریتین لەو نیشانە نەخوازراوانەی کە دوای خواردنی دەرمان ڕوودەدەن، کە هەندێکجار مەترسیدارن بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکە و دەکرێت وەک پەڵە و خوران سادە بێت، دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و شۆک و هەندێک جار مردن.


دكتۆر نەبیل عیسام لە نووسینێکی خۆیدا ئاماژە بەوەدەکات کە:"ماکەکانی دەرمان زیاتر لە ژنان ڕوودەدەن وەک لە پیاوان، بە ڕێژەی سێ ژن بەرامبەر بە یەک پیاو، واتە زیادبوونی (٪٣٠٠) هۆکارەکانی واتە: "بەهۆی جیاوازی کارکردنی جگەر و گورچیلە لە نێوان ژن و پیاودا، ژنان پرۆسەی میتابۆلیکی (رزگاربوون لە دەرمانەکان لە ڕێگەی جگەر و گورچیلەوە) بە هێواشی ئەنجام دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەرکەوتنیان بە چڕیی زیاتر لە خوێندا، و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ماكی زیاتری دەرمان. هەروەها زۆربەی توێژینەوە پزیشکییەکان لەسەر چارەسەرەکان (بەکارهێنراو بۆ هەردوو ڕەگەز) بە پلەی یەکەم لەسەر پیاوان ئەنجامدراون نەک ژنان و دواتر ئەنجامەکان گشتگیرکراون بۆ هەموو کەسێک، واتە ژنان بەگشتی ئەو چارەسەرانە بەکاردەهێنن کە لەسەر پیاوان تاقیکراونەتەوە".


بۆیە پێویستە وریا بین، وە باشتر وایە بە کەمکردنەوەی ژەمە چارەسەرییەکان بۆ ژنان دەست پێبکرێت، پاشان وردە وردە ژەمە دەرمانەکان بەرز بکرێتەوە بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لە دەرکەوتنی ئەم ماكانه.