مێخەک سیستەمی بەرگری لەش بەهێزدەکات

مێخەک جگە لەوەی بۆ تامی خواردن و بۆن خۆشکردن بکاردێت لە ڕووی تەندروستییەوە سودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و وەک دەرمان بەکاردەهێنرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

مێخەک، خونچەی وشککراوی دارێکەر کە گەڵاکانی هیچ کات زەرد نابن، بە هۆی جوانییەکەیەوە لە زۆربەی شوێنەکانی جیهاندا گرنگی پێ دەدرێت، ناوچەی ئەندەنوسیا خەڵک وەک تام و بۆن بۆ خواردن بەکاریدەهێنن، لە کوردستاندا بە زۆری بۆ بۆنخۆشکردن بەکاریدەهێنن، هەروەها زۆر جار وەک دەرمان بەکاردێت.

 

مێخەک وەک بەهارات لە خواردنەکاندا بۆ تام وبۆن بەکاردێت، تۆوەکەی بۆنێکی خۆشی هەیە و لە گوڵەکەشی ڕۆنی لێ دروست دەکرێت کە بۆ ڕۆماتیزمە سودێکی باشی هەیە، ئەگەر وەک چای بخورێتەوە ئازاری قورگ ناهێڵێت.

 

گرنگی مێخەک چییە لە بواری پزیشکیدا؟

مێخەک زۆر سوودی هەیە لە بواری پزیشکیدا، وەک لە ددانسازیدا بۆ ددان پڕکردنەوە بەکاردێت، وەک ئازار شکێن بەکاردێت لە کاتی ئازاری ددان و گوێ، بۆ ساڕێژکردنەوەی سەرئێشە سوودی هەیە، دەرمانی ئیفلیجی، هەناسەتەنگی و دەرمانی باشی گەدە و گورچیلەیە.

 

مێخەک وەک چارەسەر بەکاردێت بۆ، کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە، جگەر دەپارێزیت، مێشک و ئێسک بەهێز دەکات، یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی لەش دەدات، ئارەزووی خواردن زیاد دەکات، بەرگری لە سکچوون دەکات، تا و لەرزی لەش دادەبەزێنێت، کرمی گەدە دەکوژێت، هاتووچۆی خوێن لە دەمارەکاندا ئاسان تر دەکات، ڕێگری دەکات لە میزەچرکە، میکرۆبەکانی لەش دەکوژێت، سیستەمی بەرگری لەش و دڵ بەهێز دەکات، ڕێگری دەکات لە ڕشانەوە.