گەڵای غار لە مێژەوە تا ئێستا بۆ چارەسەر سوودی لێوەردەگیرێت

گەڵای غار کە زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌ڕوێت، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیەو لەمێژەوە وەک چا یاخود بۆ ناو خۆراکەکان بەکار دەهێندرێت.

ناوەندی هەوال

 

لە نوێترین لێکۆڵینەوە پزیشکییەکاندا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ گەڵای غار سودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، چونکە ڕێژەیه‌كی زۆری کالیسیۆم، مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە، كه‌ ئه‌م كانزایانه‌ش زۆر پێویستن بۆ لەشی مرۆڤ.

 

سوودەكانی:
- سوڕی مانگانه‌ ڕێكده‌خات، بە جۆرێك پێنج گه‌ڵای غار بكه‌نه‌ نێو دوو كوپ ئاو بیكوڵێنن، پاشان ڕۆژانه‌ كه‌وچكێكی لێ بخۆنه‌وه‌.

 

- گەڵایەكی غار لە ماڵەكەدا بسوتێنە و بۆنەكەی هەڵبمژە، ڕاستەوخۆ هەست بە ئارامبوونەوەی مێشكت دەكەیت و قەلەقی و بێزاریت ناهێڵێت.

 

- دەتوانیت گەڵاكە بكەیتە ئاوی كوڵاوەوە و هەڵاوەكەی بكەی بە سەرتدا، زۆر بەسوودە بۆ كۆئەندامی ھەناسە و بۆریەكان پاك دەكاتەوە و چارەسەرێكی بە كەڵكە بۆ پەتا و هەڵامەت.

- دەتواندرێت وردی بکرێت و بکرێتە خواردنەوە بۆ دابەزینی كۆرستڕۆڵ و ڕێگگری لە نەخۆشیەكانی دڵ و كۆئەندامی هەرس و شەكرەش بەسوودە.

 

-بە زەیتەكەی مەساجی جومگەكان بكرێت لەكاتی ئازاردا و ئازارشكێنە.

- خواردنەوەی چای گەڵای غار ڕۆژانە چارەسەری شێرپەنجەی منداڵدان ده‌كات، چونكه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسید.

-بۆ نەهێشتنی كرێشی سەر بەکاردێت.