نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم

یەکێک لە نیشانەکانی کەمی کانزای کالیسیۆم لە لەشدا ڕەقبوونی ماسولکەکانە، دەبێتە هۆی فشەڵبوونی ئێسکەکان و مەترسی شکانیان زیاتر دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

کانزای کالیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی و گەشەی ئێسک و ددانەکاندا هەیە، کەمی ئەو کانزایە لە لەشدا دەبێتە هۆی فشەڵبوونی ئێسکەکان و مەترسی شکانیان زیاتر دەبێت، هەروەها زیانی بۆ تەندروستی ددانەکان دەبێت.

 

نیشانەکانی کەمی کانزای کالیسیۆم:

بەشێوەیەکی گشتی ڕێژەی زۆری کالیسیۆم لە ئێسک و ددانەکاندا بوونی هەیە، کاتێک جەستە ڕێژەی تەواوی کالیسیۆنی دەستناکەوێت، لە ئێسک و ددانەکانی وەردەگرێت، ئەوەش دەبێتە هۆی بێهێزی و ئاسان شکانیان، بۆیە یەکێکە لە نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم لە لەشدا.

 

کەمی ووزە، بەردەوام هەستکردن بە ماندوێتی، گێژبوون و کەمبوونی سەرنج و ڕەقبوونی ماسولکەکان نیشانەن بۆ کەمی کالیسیۆم، یەکێکی دیکە لە نیشانە سەرەکییەکان هەوکردنی پوک و کێشەکانی ددانە.

 

کالیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی دڵدا هەیە، کەمبوونی هۆکارە بۆ ناڕێکی لێدانی ترپەی دڵ، زۆر جار کەموکوڕی کالیسیۆم ئاسانە بۆ چارەسەر کردن، ئەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بریتییە لە زیادکردنی کالیسیۆمی زیاتر لە خواردنەکاندا.

 

بەڵام وەرگرتنی زیاتر لە دەرمانی پێشنیارکراو بەبێ ڕەزامەندی پزیشک، دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی جدی وەک بەردی گورچیلە.