چارەسەری سروشتی دەتوانێت ئازاری پاژنەی پێ چارەسەر بکات

چارەسەری فیزیۆتێراپی و مەساج و چارەسەری سۆنەر بەشدارن لە کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنەکان، چونکە چەسپاوی شانە نەرمەکان شل دەکەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

چەندین هۆکار هەن بۆ ئازاری پاژنەی پێیەکان، بۆ چارەسەریش، وەرزشکردن و دەرمانە ئازار شكێنەکان و لە هەندێک حاڵەتدا ڕێگەی نەشتەرگەری دەگیرێتەبەر، بەڵام باشترین ڕێگە ڕاهێنان کردنە تا چەسپاوی و ڕەقبوونی شلەکانی پاژنەی پێ نەرم ببنەوە و ئازارەکەی کۆتایی پێبێت.

 

باشترین ڕاهێنانەکان چین بۆ ئازاری پاژنە؟

لەوانەیە پزیشک هەندێک ڕاهێنان بنووسێت کە دەتوانرێت لە ماڵەوە بە بەردەوامی ئەنجام بدرێت بۆ ڕزگاربوون لە ئازاری پاژنە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

-کشانی ماسولکە درێژەکان: وەستان بە ڕووی دیوارێکەوە و ئەو پاژنەیەی ئازاری هەیە بخرێتە پشت پێیەکەی دیکە، سەر بە ئاراستەی دیوارەکە دەکێشرێت و ئەژنۆی پێشەوە و قاچی دواوە بە ڕاست دەهێڵرێتەوە.

 

-چرچبوونی پاژنەی پێ: پەتێکی لاستیکی لەم ڕاهێنانەدا بەکاردێت، کە ئەو کەسەی کە ئازاری پاژنەی هەیە لەسەر زەوی دادەنیشێت و هەردوو سەری لاستیکەکە بە شتێکی بەهێزەوە دەبەستێتەوە، هەروەها ئەو پاژنەی ئازاری هەیە پێوەی دەلکێنرێت و دەجوڵێنرێت.

 

-ڕاهێنانی ڕاکێشان بە بەکارهێنانی تۆپ: ڕاهێنانەکە بە دانیشتن لەسەر کورسییەک دەست پێدەکات کە پێیەکانی لەسەر زەوی بێت، هەروەها بەکارهێنانی تۆپێکی بچووک یان هەر شتێکی تری خولاوە، کە لە ژێر پێی تووشبوو دابنرێت، بۆ ماوەی دوو خولەک وەک مەساج تۆپەکە لە ژێر پاژنەکەدا یاری پێبکرێت.

 

هۆکارەکانی توشبوون بە ئازاری پاژنەی پێ بریتین لە سترێس، کە هۆکاری سەرەکی ئازاری پاژنەیە، قەڵەوی، پیربوون، کارکردن لە کارێکدا کە زۆر پێویستی بە وەستان یان ڕۆیشتن هەیە، هەوکردنی جومگەکان لە پێ و پاژنەی پێدا، زۆر ڕاکردن، بازدان و لەبەرکردنی پێڵاوی نادروست هۆکاری زیادبوونی ئازاری پاژنەن.