چوار خواردن پارێزگاری لە بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە دەکەن

پارێزگاریکردن لە تەندروستی کرداری هەرسی گەدە و ڕیخۆڵەکان زۆر گرنگە، چونکە دروستبوونی کێشە لەو کردارە ئازار و ناڕەحەتییەکی زۆر دروستدەکات.

ناوەندی هەواڵ

وەک هەمیشە سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی و پارێزگاریکردن لە تەندروستی هەموو ئەندامەکانی جەستە هەیە، ڕیخۆڵە بەکتریا سوودبەخشەکانی تێدایە بەناوی”میکرۆبیۆم” کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەپێی ماڵپەڕی”بینیدین هێلس”، زانایان باس لەوەدەکەن ئەو بەکتریایانە بەرگری جەستە بەهێزدەکەن، یارمەتی باشتربوونی کرداری هەرس دەدەن و ڕۆڵیان لە بەرهەمهێنانی هەندێک لە ڤیتامینەکاندا هەیە.

چوار خواردن پارێزگاری لە بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە دەکەن:

 

ماست
ڕێژەیەکی زۆر برۆبایۆتیکی تێدایە بەکتریای سوودبەخشە پارێزگاری لە هاوسەنگی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە دەکات و ئەگەری توشبوون بە تێکچوونەکانی کرداری هەرس وەک قەبزی، ئاوسانی سک و دروستبوونی غازات کەمدەکاتەوە.

 

بادەم
یەکێکە لەو چەرەساتانەی دەوڵەمەندە بە بەکتریای برۆبایۆتیک و ئۆمێگا3 پارێزگاری لە تەندروستی گەدە و ڕیخۆڵەکان دەکات و ڕێگری لە هەوکردنیان دەکات.

 

زەیتی زەیتون

یارمەتی هاوسەنگبوونی بەکتریاکان لە کرداری هەرسدا دەدات، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ترشی ئەمینی تێدایە، هەروەها ئەگەری هەوکردنی ڕیخۆڵەکان کەمدەکاتەوە.

 

مۆز
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و پۆتاسیۆم یارمەتی ڕۆیشتنی خوێن بۆ گەدە و ڕیخۆڵەکان دەدات.