چەند سودێکی خواردنەوەی قاوە
خواردنەوەی قاوە ڕۆژانە سوودێکی زۆر بە لەش دەگەیەنێت، بەڵام زیادخواردنەوەی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن وەک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، خێرابوونی لێدانی دڵ و تێکچوونی خەو.
ناوەندی هەواڵ
سوودەکانی خواردنەوەی قاوە:
١- ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی رێکخراو قاوە دەخۆنەوە رۆژانە، رێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بە رێژەی لە ٢٠% کەمدەکاتەوە و ڕێگرە لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
٢- یارمەتی بەهێزبوونی دڵ دەدات و ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەکات.
٣- یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دەروونێکی ئارام بۆ ژنان و دوورکەوتنەوە لە خەمۆکی و کێشە دەروونییەکان.
٤- دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ بەبەراورد بەو کەسانەی کەمتر قاوە دەخۆنەوە.
ت.پ