برسێتی لە غەززە کاریگەری لەسەر تەندروستی ژنان هەیە

بە ڕۆشنایی ئەو شەڕانەی کە زۆرێک لە وڵاتان ئەزموونی دەکەن، ژنان ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری تەندروستی بەرچاو دەبنەوە کە لە برینداربوونی ڕاستەوخۆ یان لەدەستدانی شوێنی مانەوە تێدەپەڕن، هەروەها تێکچوونی جەستەیی و هۆرمۆنیش دەگرێتەوە.

رەفیف ئیسلیم

 

غەززە- سوار حەلاس، پسپۆڕی بواری خۆراک، جەختی لەوە کردەوە، کە هێرشەکەی ئیسرائیل نەک تەنها ژیانی ژنان و ماڵ و ژیانی تایبەتیان لێ دزیون، بەڵکو لە ئاسایشی خۆراک و گەشەی ئاسایی و ژیانێکی تەندروستی بێبەش کردوون،  ئەمەش ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە لەسەدایەکیان زیاد کرد بەهۆی بێبەشبوونیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە زۆرێک لە ماددە خۆراکیەکان.

 

برسێتیەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر سروشتی ئەرکە بایۆلۆژییەکان و جەستەی ژنان هەبووە، بەتایبەتی سوڕی مانگانەیان، کە هەندێک لە ژنان بۆ هەمیشە سوڕی مانگانەیان لەدەست داوە، هەندێکی تریش تووشی سوڕی مانگانە پچڕپچڕ بوون کە ئازارێکی زۆری لەگەڵدا بوو، بەڵام ئەم کاریگەرییانە تەواوی کێشەکە نین؛ ئەگەرێکی بەرچاو هەیە کە ئەم نیشانانە خراپتر بن و زۆربەیان تووشی شێرپەنجە ببن بەهۆی بێبەشبوونیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە زۆرێک لە ماددە خۆراکیەکان.

 

"تێکچوونی سوڕی مانگانە"

سوار حەلاس، پسپۆڕی بواری خۆراک، وتی: لە نێو ئەو قەیرانانەی کە لە جیهاندا بڵاوبوەتەوە، سەرەڕای فرێکوێنسییەکانیان، بەتایبەت لەو وڵاتانەی شەڕ و ململانێیان بەخۆوە بینیوە، برسێتی هێشتا وەک گەورەترین کێشە ماوەتەوە کە لەلایەن دەوڵەتەکانەوە چارەسەر نەکراوە، بەوپێیەی دانیشتوانی زیانلێکەوتوو زۆرن، و قوربانیانی ئەو قەیرانەش منداڵ و ژنان.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە ئەو هێرشە نەک هەر ژیان و ماڵ و ژیانی تایبەتی ژنانی دزی، بەڵکو ئاسایشی خۆراک و گەشەی ئاسای و ژیانی تەندروستیشی لێسەندەوە، دەستیکرد بە خواردنی جەستەیان لەڕێگەی دابەزاندنی کێشی ناسروشتی و ماسولکەکانەوە، دواتر ئەم کاریگەریانە درێژبووەوە بۆ کۆئەندامی بەرگری، کە ئەمەش بووە هۆی کۆمەڵێک تێکچوونی جەستەی و هۆرمۆن، وەک دابەزینی چەوری، کە بۆ ئەو مەبەستەش خۆراک پێکهاتەی سەرەکییە.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە هەموو ئەمانە بەشداربوون لە سەرهەڵدانی چەند نەخۆشییەک لەنێو ژناندا، وەک کەمخوێنی و پووکانەوەی ئێسک، لە ئەنجامدا زۆرێک لە ژنان توشبوون بە ناڕێکی سوڕی مانگانە، وەک وەستانی سوڕی مانگانە، دواکەوتنی سوڕی مانگانە، و ئەگەری هەیە گۆڕانکاری لە ڕەنگ یان سروشتی خوێنیاندا ڕووبدات، کە شێوازەکەی لە ژنێکەوە بۆ ژنێکی دیکە دەگۆڕێت.

 

"دابینکردنی توخمە خۆراکیەکان دەتوانێت تەندروستی ژنان مسۆگەر بکات"

سوار حەلاس هۆکاری ئەم ناهاوسەنگییە لە جەستەی ژنان و بەتایبەت سوڕی مانگانەیان دەگەڕێنێتەوە بۆ بێبەشبوونی ژنان لە هۆرمۆنی ئیسترۆجین، کە ئەمەش بنەمای بەردەوامی جەستەیە، ژنان ئەم هۆرمۆنە لە چەند ماددەیەکی خۆراکیەوە بەدەستدەهێنن، لەوانە پرۆتین و چەوری و ئاسن و زەیتی تەندروست.

 

ڕوونیکردەوە کە "سیستەمی خۆراکی بریتیە لە خواردنی لە قوتوو کراو و شەکر، کە ئەمەش کاریگەری و ڕۆڵی سیستەمی بەرگری لە لەشدا کەم دەکاتەوە، هەروەها جەستە ناتوانێت بوونی خانە شێرپەنجەییەکان بناسێتەوە، بۆیە منداڵانێکی زۆر هەن کە نەخۆشی سەیر هەڵدەگرن کە پێشتر نەمانبینیوە.

 

لەبەر ڕۆشنایی برسێتی و گەمارۆدانی غەززە، جەختی لەوە کردەوە، کە جەستەی ژنانان و ژنانی گەنج لەم کاتەدا پێویستی بە کالیسیۆم، زینک، مەگنیسیۆم، ڤیتامین دی، ئاسن، و ڤیتامین سی هەیە، هەموو ئەم توخمانە لە سەوزە و شیردا هەن، ئەگەر ئەمانە بەردەست نەبوون، پێویستە تەواوکەری خۆراکی بەکاربهێنرێت، بەتایبەت بۆ شیرپێدان و ژنانی دووگیان، کە جەستەیان زیاتر پێویستی بەو توخمانە هەیە لەوانی تر.

 

سوار حەلاس، پسپۆڕی خۆراک جەختی لە گرنگی هۆشیاری و پەروەردەی تەندروستی کردەوە بۆ ژنان و ژنانی گەنج بۆ پاراستنی جەستەیان، هەروەها زۆرێکیان سووڕی مانگانەیان لەدەست داوە، بەڵام ڕاوێژیان بە پزیشک نەکردووە بۆ ئەوەی بزانن چ ڕێوشوێنێک بگرنەبەر یان پەیوەندی بەو ڕێکخراوانەوە بکەن کە گرنگی بە تەندروستی ژنان دەدەن و پاڵپشتی دەکەن،  ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەندێک حاڵەت پێویستیان بە ڕاوێژکاری پزیشکی هەیە بۆ ئەوەی دۆخەکە خراپتر نەبێت.

 

لە غەززەی ئەمڕۆدا، ئازارەکان تەنها بە ژمارەی قوربانییەکان ناپێورێت، بەڵکو بە بێدەنگی بێبەشکردنی خۆراک و تەندروستی و سەلامەتی و کەرامەت لە ژنان دەپێورێت، برسێتی لەوێ تەنها قەیرانی خۆراک نییە؛ کارەساتێکی مرۆییە کە جەستەی ژنان ماندوو دەکات و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات، بەتایبەتی ژنانی دووگیان و شیردەر، کە لە سەرەتاییترین مافەکانیان لە چاودێری و خۆراکدان بێبەشن.