ژیاننامەی ئەمڕۆ: ڕۆژین گوڵێک لە کۆمەڵکوژی ٢٥ی کانوونی یەکەمی کۆبانێدا
لە کۆمەڵکوژیی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ی کۆبانێ کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدرا، دوو خوشک بە ناوەکانی ڕۆژین و فەیروز ئەحمەدی تێدابوو، ڕۆژین گیانی لەدەستدا و فەیروز برینداربوو، فەیروز و دایکی ئاماژەیان بەوەدا هەرگیز بەهۆی هێرشەکانەوە پاشگەز نابنەوە بەڵکو بەهێزتر تێکۆشان دەکەن.
بەرچەم جودی
کۆبانێ- لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا دەوڵەتی تورکیای فاشیست لە گەڕەکی شەهید پەیمان لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان ماڵی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری تۆپباران کرد، کاتژمێرێک پێش تەقینەوەکە ٩ ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ سەردانی بنەماڵەکە دەکەن، لەو کاتەدا فرۆکە بێفرۆکەوانەکان ئەو گەنجانە بە ئامانج دەگرن. لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژییەدا، ڤیان کۆبانێ، نوژیان ئۆجالان، ڕۆژین ئیسۆ، مەرهەف و وەلید گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون.
چەند ڕۆژێک دواتر گەنجێک بەناوی مەسعود بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، ڤیان و ڕۆژین و مەسعود بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاک سپێردران، نوجیان ئۆجالانی عەفرینی لە شەهبا بەخاک سپێردرا، هەروەها لە گوندەکانیان لە ناوچەی عەین عیسا، وەلید و مەرهەفیش نێژران.
لەو کۆمەڵکوژییەدا دوو خوشک بە ناوەکانی فەیروز و ڕۆژین هەبوون، ئەوان خەڵکی گوندی لێقلێقۆی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێن، ڕۆژین ئەحمەد عیسا کەلە کۆمەڵکوژییەکەدا گیانی لەدەستدا، لە ساڵی ٢٠٠٢دا لە خێزانێکی نیشتمانپەروەردا چاوی بەدنیا هەڵهێنا، لە نێوان ٤ خوشک و ٤ برادا، ڕۆژین منداڵی حەوتەم بوو، قوتابخانەی لە گوندەکەیان تەواوکردووە و ئەمساڵ لە پۆلی ١١ی ئامادەیی بوو، ڕۆژین لەسەر بنەمای نیشتیمانپەروەری گەورە بووە، لەناو تەڤگەری گەنجان و یەکێتی ژنانی گەنجدا کاری دەکرد، نوژنها بۆ نیشاندان و فێربوون لە نیشتمانپەروەری ڕۆژینەوە، چووە لای خوشکە بریندارەکەی و دایکی.
"سەردانی خێزانە وڵاتپارێزەکانمان دەکرد"
فەیروزی ٢٥ ساڵ، لە کۆمەڵکوژییەکەدا بریندار بوو، باس لە چۆنیەتی ڕووداوەکە دەکات و دەڵێت: وەک گەنجان سەردانی خانەوادەیەکمان کرد لە کۆبانێ، ئاگرمان لە حەوشەکەدا کردەوە و ٩ گەنج لە دەوری کۆبووینەوە، لەوکاتەدا فرۆکەی بێ فرۆکەوان بۆردومانیان کرد، من بۆ چەند خولەکێک لە هۆشی خۆم چووم، کاتێک چاوم کردەوە تەنها سێ کەسمان بەئاگا هاتبووینەوە، بینیمان هەموو هاوڕێکانمان و خوشکەکەم ڕۆژین لە مەترسیدان، یەکسەر پەیوەندیمان بە دراوسێکان و هاوڕێکانمان کرد و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن هات، چووین بۆ نەخۆشخانە من قاچەکانم بریندار بوون،٥ هەڤاڵمان بە خوشکەکەمەوە شەهید بوون و ئەوانی دیکە بریندار بوون هەڤاڵێکی دیکەمان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
"ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان"
فەیروز ئاماژەی بەوەدا کە هەرگیز لە تێکۆشان ڕاناوەستن و توڕەیی خۆی لە هێرشەکانی فاشیزم خستەڕوو: "یەکەمجار نییە بەمجۆرە هێرش دەکەنەسەر کۆبانێ، دەوڵەتی تورکیا بەم هێرشانە بنەماڵە وڵاتپارێزەکان بەئامانج دەگرێت، پێش ئەو هێرشە وەک گەنجان لە پشتیوانیکردن لە چالاکی دایکانی بەردەم دەروازەی سێمالکا بووین، دەوڵەتی تورک دەستبەجێ ئێمەی کردە ئامانج، بەڵام ئێمە هەرگیز ناوەستین، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەمان و مافەکانمان بەدەستدێنین".
"ڕۆژینی ئێمە ١٠هەمین شەهیدی بنەماڵەکە"
وەحیدە مستەفا، دایکە ٦٠ ساڵانەکەی ڕۆژین دەڵێت خاوەن لە میراتی شەهیدان دەردەکەوێت، "هەردوو کچەکەم کاریان لە یەکێتی ژنانی گەنج و تەبگەری گەنجانی شۆڕشگێڕدا دەکرد، ئەو ڕۆژە چوونە کۆبانێ و دەوڵەتی تورک بەفڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەریان، ڕۆژینی کچم شەهید بوو و فەیروزیش بریندار بوو، دوای ڕۆژێک زانیمان، چووینە نەخۆشخانە و بە مەراسیمێک ماڵئاواییمان لە ڕۆژین کرد و کچەکەممان بەخاک سپارد، ئێستا شەهیدەکانی ناو خێزانەکەمان بووە ١٠ کەس و کۆتاییەکەی کچەکەی منە، بۆیە ئێمە خاوەن لە میراتی شەهیدەکان دەردەکەوین".
ت.پ