ژیاننامەی ئەمڕۆ: ژه‌نيارى ئامێرى فلوت له وڵاتى ئێران

فيروزه نه‌وايى به‌رێوبه‌رى رێکخراوى 'ئاوازى چنگى فه‌رزانه'، به يه‌که‌م ژنه ژه‌نيارى ئامێرى فلوت له وڵاتى ئێران ناسراوە.

ناوه‌ندى هه‌واڵ

 

فيروزه نه‌وايى له ساڵى ١٩٥٤ له شارى ئه‌هواز لەدايکبو.وه، له‌گه‌ڵ سه‌عيد ته‌قه‌دۆسى (مامۆستاى فلوت) هاوسه‌رگيرى ده‌کات و به‌رهه‌مى ئه‌و هاوسه‌رگيريه منداڵێک به ناوى په‌يام ته‌قه‌دۆسيه.

فيروزه دواى ده‌رچوونى له په‌يمانگاى هونه‌ره جوانه‌کانى موسيقى له شارى تاران، ئێران بەجێدەهێڵێت و دەچێتە وڵاتی ئوتریش بۆبەردەوامیدان بە خوێندنەکەی، لەوێش به يارمه‌تى مامۆستا هانس رێزێنچيک بروانامه‌ى به‌کارپلیۆس له بوارى ئامێرى فلوت له ساڵى ١٩٧٨دا به‌ده‌ستدێنێت و دواى ئه‌و لەلايەن وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى وڵاتى نەمسا خه‌ڵات ده‌کرێت.

 

فيروزه ژه‌نيارى ئامێرى فلوت و سه‌رپه‌رشتى گروپى 'کۆرى فلوتى تاران"ه، هه‌روه‌ها له ئه‌ندامانى پێشوى 'ئۆرکێستێرى سه‌مفۆنيکى تاران' بووه، ئەو ژەنیارە له ساڵى ١٩٧٦ کاره‌ هونه‌رییەکانى به شێوازى کلاسيک ده‌ستپێکردووه.

 

فيروزه بۆ ماوه‌ى ٤٠ ساڵ له وڵاتى نەمسا ژياوه و دواى ئه‌و له وڵاتى سويسرا وانه‌ى ميوزيکى وتووەته‌وه، ئه‌و ژنه ژه‌نياره بروانامه‌ى 'يه‌که‌مى هونه‌رى' لەلایەن وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى ئێرانه‌وه بەده‌ستهێناوه.

 

به يه‌که‌م ژه‌نيارى ئامێرى فلوت له وڵاتى ئێران ناوبانگى هه‌يه، که دواى ٣٥ ساڵ دووربوون له وڵاتى ئێران ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ى و له‌گه‌ڵ ته‌قه‌دۆسى هاوسه‌ره‌که‌ى گروپى 'کۆرى فلوتى تاران' پێکدێنن و له شاره‌کانى زوريخ، گراتس و وڵاتى نەمسا کونسێرت به‌رێوەده‌به‌ن. فيروزه له ئێستادا وانه‌ى ئامێرى فلوت ده‌ڵێته‌وه و به‌رێوبه‌رى رێکخراوى 'ئاواى چنگى فه‌رزانه‌'يه له وڵاتى ئێران.

 

ت.پ