ژیاننامەی ئەمڕۆ: یەکەمین ڕابەری ڕۆمانووس لە مێژووی سودان

نوسەر و چیرۆک نووس مەلیکە دار محەمەد عەبدوڵا لە ١٨ی ئەیلولی ١٩٢٠ لە حەیی قوبەی شاری سپی هەرێمی کەردفانی سودان لەدایک بووە، لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩ کۆچی دوای کردووە.

نووسەر و چیرۆک نووس مەلیکە دار محەمەد عەبدوڵا لە ١٨ی ئەیلولی ١٩٢٠ لە حەیی قوبەی شاری سپی هەرێمی کەردفانی سودان لەدایک بووە، لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩ کۆچی دوای کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

نوسەر و چالاکوانی پەنجا و شەستەکانی سەدەی بیستەمە، بەیەکەمین ڕۆماننووسی سودانی دادەنرێت، نوسینەکانی دەربارەی وردەکاری ژیانی خێزان و ناوماڵ و ئەو سەرکوتکردنانەی روبەروی ژنی سودانی دەبێتەوە لە ژینگە دەشتیەکان وە ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر کۆمەڵگای سوداندا هات دوای جەنگی جیهانی دووەم.

 

لە چلەکاندا بەهرەی مەلیکەدار دەرکەوت لە نوسینی ئەدەبیدا بەتایبەت لەبواری کورتە چیرۆکدا بەهۆی گرنگیدانی بە ئەدەب و خوێندنی کورتە چیرۆک و ئەدەبی عەرەبی بە شێوەیەکی گشتی، لەو بوارەدا بووە ڕابەر وەک یەکەمین ژن لە مێژووی سودان.

 

لە خانەی پەرستی شێخ ئیسماعیل وەلی لە شاری سپی خوێندوێتی، دواتر بۆ درێژە پێدان بە خوێندنەکەی بۆ ماوەی دووساڵ چووەتە کۆلێژی مامۆستایان لە ئەدرمان دواتر دەستی کردووە بە کاری مامۆستایەتی و چووەتە ناو یەکێتی ژنانی سودانەوە، خاوەنی چەند کورتە چیرۆکێکە لەوانە حكيم القرية، المجنونة ،متى تعودين، ڕۆمانێکیشی هەیە بەناوی "الفراغ العريض" لەدوای مردنی بڵاوکرایەوە.

 

مەلیکەدار بە یەکێک لە گرنگترین نووسەرەکانی کورتە چیرۆک دادەنرێت، چیرۆکی زۆری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ناوخۆو عەرەبیدا بڵاوکراوەتەوە، لە سەرجەم چیرۆکەکانیدا گرنگی بە بابەتەکانی ژنانی سودان داوە لە هەست و سۆزی و قورسی ژیان، بەتایبەت لە گوند و شارەدێکان ڕێگا نادەن ژن وەک مرۆڤک گوزراشت لە هەستەکانی بکات.

 

بە ڕەنجدان ماندوبوون و هەوڵدان خۆی فێری زمانی ئینگلیزی کردووە، لەڕێی گۆڕینەوەی فێربوونی زمان لەگەڵ هەندێک لە مامۆستایانی ئینگلیزی ئەوکاتە لە سودان، لەچەند جێیەکی سودان کاری مامۆستایەتی کردووە وەک کەسلا، سەنجە، دەلنج و دواتر لە خوێندنگای ئەمدرمانی ناوەند.

 

لەساڵی ١٩٦٠ لە هەرێمی کەردفانی ناوەندی سودان دامەزراوە و مەلیکەدار هاوکاری سەرەکی بووە، هەروەها ئەندامی یەکێتی ژنانی سودان بوو، کۆتا پیشەشی پشکنەری مەدەنی پەروەردەی خەرتوم بووە.

 

مەلیکەدار یەکەمین ڕۆماننووس و ڕابەری ڕۆمانی سودانی بووە لە ڕێگای ڕۆمانە نەمرەکەی "الفراغ العريض" کەلە پەنجاکاندا نووسیویەتی، بەڵام تا سەرەتای حەفتاکان بڵاونەکرایەوە، دواتر لە ڕێگای ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ چاودێری ئەدەب و هونەر لە سودان چاپکرا، بەڵام پێش بینینی کارە ئەدەبیە گەورەکەی کۆچی دوایی کردووە.

 

لەڕۆمانی "الفراغ العريض" وێنەی ژنانی خوێندەوار و نەخوێندەواری بەرجەستە کردووە کە لە کۆمەڵگای سودان ڕووی داوە دوای جەنگی جیهانی دووەم، ڕۆمانەکە باس لە چاوپۆشی سەرکوتکردنی ژنان دەکات لەلایەن نێرینەوە، وردەکاری ماڵی سودانی بەهەموو شێوازێکیەوە خستووەتەڕوو.

 

چالاکیەکانی بۆ ژنان

مەلیکەدار ئەندامی یەکێتی ژنانی سودان و ئەندامی کۆمەڵەی سپی خێرخوازی ژنان بووە، لەو کەسانە بووە چەندین جار بەشداریان لە هەڵمەتەکانی خۆبەخشیدا کردووە دژی شەبەقی فیرعەونی لە زۆرێک لە هەرێمەکانی سودان، چالاکوان بووە لە دامەزراوەکانی کاری ژنان.

 

ساڵی ١٩٤٧خەڵاتی یەکەمی لە پێشبڕکێی کورتە چیرۆکی سودان بەدەست هێناوە، لەساڵی ١٩٦٨چیرۆکەکەی ''متى تعودين'' خەڵاتی دوومی لە پێشبڕکێکی کورتە چیرۆکی وێستگەی ڕوکنی سودان لە قاهیرە بەدەست هێنا.

ت.پ