ژیاننامەی ئەمڕۆ: يه‌که‌م پزيشکى ژن له جيهان
ئهليزابێت بهلکۆل مامۆستاى زمانى فەرەنسی و ئه‌ڵمانى، ده‌رچووی به‌شى پزيشکى پهيمانگاى ئه‌مريکا بوو، به يه‌که‌م پزيشکى ژنان له جيهان ناسراوه.
ئهليزابێت بهلکۆل مامۆستاى زمانى فەرەنسی و ئه‌ڵمانى، ده‌رچووی به‌شى پزيشکى پهيمانگاى ئه‌مريکا بوو، به يه‌که‌م پزيشکى ژنان له جيهان ناسراوه.
ناوەندی هەواڵ
ئهليزابێت بهلکۆل بە وانەبێژی بژیوی خێزانەکەی دابین دەکرد و سەرپەرشتی کردنیانی لە ئەستۆ بوو، بیرۆکەی دووبارە دەست دەکاتەوە بە خوێندن و دەچێتە بەشی پزیشکی نەخۆشیەکانی ژنان، لە ساڵی ١٨٦٠دا پەیمانگایەکی پزیشکی تایبەت بە ژنان دروست دەکات.
ئهليزابێت بهلکۆل له ساڵى ١٨٢١ له شارى بريستۆلى بريتانيا له دايک بووه، له ساڵى ١٨٣٢ بۆ به‌رده‌وام کردنى ژيان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ى ڕوو لە ئه‌مريکا ده‌کات، له شارى ئۆهايۆ نيشته‌جێ ده‌بن، به هۆى مردنى باوکىیەوە له ساڵى ١٨٣٣ ده‌بێته سه‌رپه‌رشتیاری خێزانەکەی، لە ڕێگەی وانه وتنه‌وه له به‌شى زمانى فه‌رەنسی و ئه‌ڵمانى بژێوى ژيان پەیدا دەکات.
تووش بوونى يه‌کێک له هاورێ نزيکه‌کانى ئهليزابێت به نه‌خۆشى ژنانه و شه‌رم کردنى له پزيشکى پياو دەبێتە بیرۆکەی خوێندنی ئەلیزابێت لە بواری پزیشکی ژنان دا، هەتا چىتر ژنان بۆ نهخۆشییەکانيان بە ئاسودەی سەردانی پزیشکی ژن بکەن، له ساڵى ١٨٤٩ ئهليزابێت له به‌شى پزيشکى بەشێ تاى تيفۆ له پهيمانگاى ئه‌مريکا تەواو دەکات و به يه‌که‌م ژنى پزيشک ده‌ناسرێت.
له ساڵى ١٨٥٠ ئهليزابێت کلينیکێکى تايبه‌ت به ژنان و منداڵانی هه‌ژار له نيويۆرک ده‌کاته‌وه، به هاوکارى خوشکه‌که‌ى ئهميلى بهلکۆل که برین پێچ بووه، له ساڵی دا ١٨٦٠ پهيمانگايهکى پزيشکى تايبه‌ت بۆ ژنان دروست ده‌کات و ساڵى ١٨٦١دا به‌شى ته‌ندروستى وڵاتى ئه‌مريکا نۆژەن ده‌کاته‌وه.
ئەم پزیشکە له کۆتايى تەمەنیدا بۆ وڵاتەکەی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێته مامۆستاى پهيمانگاى پزيشکى به‌ريتانيا.
ئەو پزیشکە له ماوه‌ى ژيانى خۆیدا توانى يارمهتییەکى زۆر به پزيشکانى ژن بدات و چه‌ندين کتێبى لەسەر ئيش کردنى خۆى نوسيووه. ئهليزابێت بهلکۆل له ساڵى ١٩١٠ له ماڵەکەى خۆیدا گيان لەده‌ست دەدات.
ت.پ