ژیاننامەی ئەمڕۆ: سیمبولى شه‌قامى ئينقلاب
ويدا مووه‌حید بەهۆى ناره‌زايه‌تى دژى حيجابی زۆرەملێ له وڵاتى ئێران و لابردنى لهچکهى سه‌رى له شه‌قامى ئينقلابی شارى تارانى پايته‌ختى ئێران، لەلايەن هێزه ئه‌منییەکانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکرا و به سیمبولى شه‌قامى ئينقلاب ناسرا.
ناوەندی هەواڵ
ويدا مووەحید ژنێکى ته‌مه‌ن ٣١ ساڵه‌ى شارى تارانه، که ناسراوه به سیمبولى شه‌قامى ئينقلاب، له ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بەهۆى ناره‌زايه‌تى دژى حيجاب له شه‌قامى ئينقلابى شارى تاران له‌چکه‌که‌ى سه‌رى بە دارێکەوە بەرزکردەوە و ڕایوەشاند، ناڕه‌زايه‌تى ويدا له تۆڕه کۆمه‌ڵايه‌تییه‌کان بڵاوبووەوه و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
ناڕەزایەتییەکەی وی‌دا هەرزوو بڵاوبووەوە و ژنانی دیکە لە تاران و شارەکانی دیکەوە پشتیوانی‌یان کرد و ناڕەزایەتییان دژ بە حیجابی زۆرەملێ دەربڕی و لەچکەکەی سەریان لابرد، بەوهۆیەوە هێزە ئەمنییەکان تەنها لە شاری تاران ٢٩ کەسیان دەستگیرکرد.
به وته‌ى نه‌سرين ستوده، پارێزه‌رى ويدا، له مانگى کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا ويدا له به‌ندينخانه ئازاد بوو، جارێکى دیکە ويدا له مانگى تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا لە شه‌قامى ئينقلاب لەسه‌ر دیوارێكی سەر شەقامەکە ڕاوەستا و ناڕەزايهتى خۆى به له‌چکه لابردن ده‌ربڕى.
عه‌باس جه‌عفه‌رى، لە ناوەندی دادوەری شاری تاران سه‌باره‌ت به دوو ساڵ سزای زیندانی وی‌دا وتی: "بەهۆى پاڵپشتى ژنان به لابردنى له‌چک له پێش چاوى خه‌ڵک و حه‌رامبوونى ئه‌و ئيشهى که کردوويه‌تى به ٢٤ مانگ زیندانی سزا دەدرێت".
بەهۆی زۆری ناڕەزایەتییەکانەوە بەرپرسانی ئەمنی ئێران بڕیاریاندا هەرکەسێک ناڕەزایەتی دەرببڕێت لە جێگەی سزای ماددی یان زیندایکردنی دوو مانگ، بە ١٠ ساڵ زیندانی کرد هەرکەسێک سزا دەدەن، نه‌ته‌وه يهکگرتووەکان له ساڵى ٢٠١٨‌دا داواى ئازادکردنى ويدا مووەحید، سیمبولی شه‌قامى ئينقلابيان له وڵاتى ئێران کرد.
ت.پ