ژیاننامەی ئەمڕۆ: سەحەر محەمەدى

سەحەر محەمەدى يەکێک له گۆرانيبێژانى گروپى "خاتونى مانگ"، کارە هونەرییەکانی بە شێوازى کلاسيکی پێشکەش دەکات.

ناوەندی هەواڵ

سەحەر محەمەدى له ١ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٨ له شارى تاران لەدايکبووه، هونەرى ئاواز له مامۆستا "ئەفسانه رەسايى" فێر دەبێت و هۆکاری سەرکەوتنى بوو لە بەشى ئاواز، سەحەر بێجگه له گۆرانيبێژى به شێوازى کلاسيک، ژەنيارى تار و سێتار دەکات و لە ئێستادا ئەندامى گروپى "خاتونى مانگ"ه.

 

گروپى خاتوونى مانگ

گروپی "خاتوونى مانگ" گروپێکى سونەتییە، که لەلايەن مەجيد درەفشانى له ساڵى ٢٠١٢ دەستى به کارى هونەرى کردووه، لەو گروپەدا سێ گۆرانى به ناوەکانى"بۆ ئێمه بەسه، دەموچاوى گوڵ و گيانى عاشق" بڵاوبووەتەوه، ئەندامانى ئەو گروپه بريتين لە" حوروش خەليلى و سەحەر محەمەدیی گۆرانيبێژ، سارا رەزازاده و هەستى فەرەحیی ژەنيارى تار، نازەنين غەني زادهەی ژرنيارى کەمانچە، حەنانه سەعيدى ژەنيارى قانون، شيوا ئەحمەسى ژەنيارى بەربەت، زەهرا رەنج پور ژەنيارى دەف، سەحەر کەماڵوەند ژەنيارى رۆباب، سەمانه باروتى ژەنيارى قەيچەک و مەجيد درەفشانى دەرهێنەرى مەوزيک و ژەنيارى سێتار.

 

کاره هونەرییەکانى سەحەر محەمەدى

هاوکارى لەگەڵ گروپى 'هەزار ئاواز'، دوێت لەگەڵ گروپه ميوزيکەکان و هونەرمەندان، وەکو 'گروپى هاو ژەنيارى حەسار'.

 

کێشەى کارى هونەرى سەحەر محەمەدى

له ساڵى ٢٠١٥ لەلایەن دادگای ڕۆشنبيرى، سەحەر محەمەدى و حوروش خەليکى لەگەڵ گروپەکەيان بەهۆى بڵاوکردنەوەى ئاوازەکانيان له تۆرى کۆمەڵايەتى له ساڵى ٢٠١٤ دادگایی کران، بەهۆى ئەوەى که ژن له وڵاتى ئێران ناتوانێت گۆرانى بڵێت، تاکو ئێستا سەحەر ناتوانێت کار بکات و وانە بڵێتەوه.

ت.پ