ژیاننامەی ئەمڕۆ: نووسه‌رێک زمانحاڵی ژیانی ژنان
زۆيا پيرزاد نووسه‌ر و وه‌رگێرى به ناوبانگى ئێرانى-ئه‌رمه‌نى، نووسينهکانى به شێوازى ژنانهيه و باس له قەلەقییەکانی ژيانى ڕۆژانه‌ى ژنانى ئێران ده‌کات.
ناوەندی هەواڵ
زۆيا پيرزاد له ساڵى ١٩٥٢ له شارى ئابادان له دايکێکى ئه‌رمه‌نى و باوکێکى ئێرانى لەدايکبووە، کاری سه‌ره‌کى زۆيا وه‌رگێرى بووه و به نووسينى رۆمانى "من گڵۆپه‌کان ده‌کوژێنمه‌وه" و "خودهگرين" ناسناوى به‌ده‌سهێنا، توانى ببێته نووسه‌رێکى به‌ناوبانگ، نووسينهکانى ئه‌و نووسه‌ره به شێوازى ژنانهيه و باس له ژيانى ڕۆژانه‌ى ژنان دەکات به زمانێکى ساده.
زۆيا سه‌باره‌ت به شێوازى نووسينى ژنانه‌ى له دانيشتنێک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى مێترو ده‌ڵێت: "من سه‌باره‌ت به ژنان ده‌نووسم، به هۆى ئه‌وه‌ى له ئێستادا ژنان هۆکارى قه‌له‌ق بوونى ژيانى منن. ئه‌وه‌ى که بير لەوە بکه‌مه‌وه که ژنان پێويستيان به پياوانه، من ئازار ده‌دات. له وڵاتى ئێران، ئه‌رمه‌نستان، هيندوستان و زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى که کلتورى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوينيان هه‌يه، کاتێک کچێک له دايک ده‌بێت، کچى باوکێتى، دواتر ده‌بێته ژنى مێرده‌که‌ى و له کۆتايىدا دايکى کورهکهيهتى. چاره‌نووس و ژيانى ژنێک به ژيانى پياوێک دوراوه‌ته‌وه. ئه‌و شته‌ى که کۆمه‌ڵگاش له ژنى ده‌وێت ئه‌وه‌يه که: له ماڵێکدا ئيش بکات، هاوسه‌رگيرى بکات و دواتر منداڵ به دنيا بێنێت."
نووسراوه کورته‌کانى زۆيا بريتين له: وه‌کو هه‌ر ئێواره‌يه‌ک(١٩٩١)، تامى تفتى خورمالو(١٩٩٧) و ڕۆژێک ماوه بۆ ئێواره(١٩٩٨)، يهکهمين رۆمانى زۆيا له ساڵى ٢٠٠١ به ناوى "من گڵۆپه‌کان ده‌کوژێنمه‌وه" بوو، هه‌روه‌ها زۆيا کتێبى ئاليس له سهرزهمينى سه‌رسورهێنه‌ر(هونه‌رى لوئيس کارۆل) و ده‌نگى بازدانى غوک(له نووسراوه‌کانى هايکۆهاى ژاپۆنى) وه‌رگێر کردۆته‌وه. کتێبى "من گڵۆپه‌کان ده‌کوژێنمه‌وه" هه‌تاکو ئێستا به زمانه‌کانى يونانى، بريتانى، نه‌روێژى، ئه‌ڵمانى، فەرەنسی، ئيتالى و گورجى ته‌رجومه کراوه‌ته‌وه، نووسراوى "تامى تفتى خورمالو" به زمانى ئهسلۆنيايى، فهرەنسى، گورجى، لههێستانى و ژاپۆنى، کتێبى "خودهگرين" به زمانه‌کانى فەرەنسی، ئيتالى و گورجى، نووسراوى "وه‌کوو هه‌ر ئێواره‌يه‌ک" به زمانى فەرەنسی، گورجى و ئه‌رمه‌نى و نووسراوى "ڕۆژێک ماوه بۆ ئێواره" به زمانى بريتانى، فەرەنسی و گورجى ته‌رجومه کروانه‌ته‌وه.
خه‌ڵاته‌کانى زۆيا
رۆمانى "من گڵۆپه‌کان ده‌کوژێنمه‌وه" خه‌ڵاتى: باش‌ترين رۆمانى ساڵ له ساڵى ٢٠٠١ى پێکا، خه‌ڵاتى باش‌ترين رۆمانى رێکخراوى هوشه‌نگ گوڵشيرى(ساڵى ٢٠٠١)، کتێبى ساڵ لەلايەن وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى(ساڵى ٢٠٠٢)، خه‌ڵاتى ئهدهبظ يهڵدا(ساڵى ٢٠٠١).
خه‌ڵاتى ٢٠ ساڵ ئه‌ده‌بياتى داستانى بۆ نووسراوه‌ى تامى تفتى خورمالو(ساڵى ١٩٩٧)، خه‌ڵاتى کۆريه ئهنتهرناسيوناڵ بۆ وه‌رگێرى فەرەنسی نووسراوى تامى تفتى خورمالو(٢٠٠٩).
ت.پ