ژیاننامەی ئەمڕۆ: میهرئهنگيز مهنوچەهريان يه‌که‌م سیناتۆرى ژن له وڵاتى ئێران
میهرئهنگيز مهنوچەهريان مافناس، موزیکژەن و يه‌که‌م سیناتۆرى ژن له وڵاتى ئێران، له سه‌رده‌مى دەسەڵاتی ڕه‌زاشا دا لەلايەن ڕه‌زاشا بۆ سیناتۆرى هه‌ڵبژێردراوه.
ناوەندی هەواڵ
میهرئهنگيز مهنوچەهريان له ساڵى ١٩٠٦ له شارى مه‌شهه‌د له وڵاتى ئێران لەدايکبووە، هاوژینەکەی حوسهين قولى حوسهينى نيژاد(ماف ناس) بووه، میهرئهنگيز مافناس، موزیکژەن، سیاسەتمه‌دار و يه‌که‌م سیناتۆرى ژن له وڵاتى ئێران بوو، که له دهورهى چوارەم و پێنجه‌م و شه‌شه‌مى پەرلەمانى سه‌نا له ئێران به‌شدارى کردووه، هه‌روه‌ها ده‌رچووى فه‌لسه‌فه و زانستی پەروەردە بووە له زانکۆى تاران، توانيویەتى ٤٢ کتێب وەرگێر بکاتە سەر زمانی فارسی.
میهرئەنگیز لە ساڵى ١٩٤٩ له سه‌رده‌مى ره‌زاشا دا کتێبى "ڕه‌خنه له ياساى ئێران له چاو ژنان" بڵاودەکاتەوە، تا بتوانێت له ڕێگاى ئه‌و کتێبهوە کۆمه‌ڵگاى ئێران له نادادپەروەری و نایەکسانی ژن و پیاو هۆشیار بکاتەوە، له پەرلەمانى سه‌نا ياسايه‌ک بۆ "پاڵپشتى له سهغيرهکان" پێشنيار ده‌کات و هه‌رچه‌نده ئه‌و ياسايه جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام هه‌روا له پەرلەماندا ده‌مێنێته‌وه و کاری پێناکرێت.
میهرئهنگيز له ٢٣ کۆنفرانس و کۆنگره‌ى تايبه‌ت به ژنان له نه‌ته‌وه يهكگرتوهکاندا به‌شدارى کردووه، له ساڵى ١٩٦٧ دواى چواره‌مين کۆبوونه‌وه‌ى جيهانى مافى ژنان له تاران، بۆ بەڕێوەبه‌رى مافى ژنان له جيهاندا هه‌ڵدەبژێردرێت.
خه‌ڵاته‌کانى میهرئهنگيز مهنوچەهريان
خه‌ڵاتى سولحى مافى مرۆڤ له ساڵى ١٩٦٨
خه‌ڵاتى سولحى جيهانى له ساڵى ١٩٧١
مێهرئهنگيز له ساڵى ٢٠٠٠ له شارى تاران گيانیلەدهستدا و له گۆرستانى به‌هه‌شتى زه‌هرا به خاک سپێردرا.
ت.پ