ژیاننامەی ئەمڕۆ: مێلانى ئاوانێسيان گۆرانيبێژى پۆپی ئێرانی-ئەرمەنی
مێلانى ئاوانێسيان گۆرانيبێژى پۆپ، به ره‌چه‌ڵه‌ک ئێرانى-ئه‌رمه‌نى، دواى ده‌رچوونى له "پهيمانگاى هونه‌ره جوانهکانى ميوزيک" له شارى تاران، توانى بروانامه‌ى ماستەر له "کۆنسێرواتۆرى کۆميتاسى ئێره‌وان" به‌ده‌ستبهێنێت.
ناوه‌ندى هه‌واڵ
مێلانى ئاوانێسيان له ساڵی ١٩٨٥ له شارى تاران له خێزانێکى هونه‌رمه‌ند و به ره‌چه‌ڵه‌ک ئه‌رمه‌نى لەدايکبووە، پاڵپشتى دايک و باوکى بووە هۆى ئه‌وه‌ى که مێلانى به‌شى ميوزيک و ئاواز هه‌ڵبژێرێت و له ساڵى ١٩٩٦ مێلانى خوێندنى له "پهيمانگاى هونه‌ره جوانهکانى ميوزيک" له شارى تاران ده‌ستپێکرد و فێرى ئامێرى ويۆڵۆنسۆڵ بوو.
مێلانى گۆرانيبێژى شیوازى پۆپه و باش‌ترين کاره هونهرێکانى بريتين له: "باران بارى" و "بۆچى من"، يه‌که‌م گۆرانى له ساڵى ٢٠٠٩ به ناوى "عاشقى چاوه‌کانتم" بڵاوکرده‌وه و يه‌کێک له‌و گروپانه‌ى که مێلانى هاوکارى کردووه له‌گه‌ڵيان گروپى "کارمه‌نده‌کانه".
مێلانى ئاوانێسيان دواى ده‌رچوونى له "پهيمانگاى هونه‌ره جوانهکانى ميوزيک" له ساڵى ٢٠٠٢ له شارى تاران، بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ ئێرانى به‌جێهێشت و له " کۆنسێرواتۆرى کۆميتاسى ئێره‌وان" خوێندنى به‌رده‌وام کرد، له ساڵى ٢٠٠٧ بروانامه‌ى ماستەرى له به‌شى ژهنيارى ويۆلۆنسێڵ به هاوکارى ميديا ئابراميانی مامۆستای به‌ده‌ستهێنا و دواتر گه‌ڕایەوه بۆ وڵاتى ئێران و له "ئۆرکێستهرى سهمفۆنيکى تاران" وه‌کو ژهنيارى ويۆلۆنسۆڵ دەستبەکاربوو.
له ساڵى ٢٠١٦ مێلانى له کۆنسێرتى بنيامين بههادۆرى گۆرانيبیژى ئێرانى، وه‌کو ژهنيارى ئامێرى ويۆڵۆنسۆڵ بڕیاربوو به‌شدارى بکات، به‌ڵام دواتر بەهۆى ڕێگەپێنهدانى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى، مێلانى نه‌يتوانى به‌شدارى ئه‌و کۆنسیرته بکات و ژهنيارى له‌گه‌ڵ گروپى ميوزيک به‌رده‌وام بکات.
کاره هۆنهرێکانى مێلانى ئاوانێسيان
بەشێک لە گۆرانییەکانى مێلانى بريتين له: پێی بڵێ بێ، ئاسمانى، باران، بۆ چى من، زياتر عاشق ده‌بم، هيپنۆتيزم، من ناتبه‌خشم، ههڵپهرين، من باشم، زۆتۆپيا، تۆ هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ى، تا دنيا دنيا بێت.
ت.پ