ژیاننامەی ئەمڕۆ: لەیلا موراد، گیتاری گۆرانی عەرەبی

گۆرانیبێژ و ئەکتەرێکی میسریە، بە یەکێک لە دیارترین گۆرانیبێژ و ئەکتەری عەرەبی سەدەی بیستەم دادەنرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ليليان ئیبراهيم زەكی موردخای لە ١٧ی شوباتی ١٩١٨ لە شاری ئەسکەندەریەی میسر لە خێزانێکی یەهودی هاتووەتە دونیاوە، کچی ئاوازدانەری بەناوبانگ زەکی مورادە، چوار خوشک و بران، دایکی ناوی جەمیلە ئیبراهیمە.

 

دەستپێکی ڕێڕەوی هونەری لەیلا دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی ١٤ ساڵی، هەر لە منداڵیەوە بەهرەی هونەری تێدابووە، باوکی فێری گۆرانی وتنی کردووە و ئاهەنگی تایبەتی و گشتی گێراوە، هێشتا تەمەنی ١٦ ساڵ بوو لە ڕادیۆی میسر دەستی بە گۆرانی وتن کرد، یەکەمین ڕۆڵی خۆیی وەک ئەکتەر لەگەڵ ئاوازدانەری گەورە محەمەد عەبدول وەهاب لە فلیمی «يحيا الحب» ساڵی ١٩٣٧ گێڕا ئاشکراکەری بەهرەی هونەری لەیلایە، لە سەرەتادا شەرمێکی زۆری لە کامێرا هەبوو.

 

لەیلا بە جوانی و ئارامی و میهرەبانیەکەی ناسرابوو، جگە لەوەی خاوەن دەنگێکی ناوازە و بەهرەی نواندن بووە، لە ژنە دەگمەنەکانە کەوا ناوی فلیمەکانی بەناوی خۆیەوە بووە، لەوانە «ليلى بنت الفقراء» و«ليلى بنت الأغنياء» و«ليلى في الظلام» و«ليلى بنت مدارس».

 

یەکەمین ئاهەنگی گۆرانی لەیلا وەستانی لەسەر شانۆ لە ساڵی ١٩٣٢ بوو، باوکی بانگێشتی هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانی کردبوو تا ڕایی خۆیان دەربارەی لەیلا بنووسن، ئەنجامی ئاهەنگەکە کۆمەڵێک گرێبەست بوو لە هۆڵە هونەریەکان لەوانە ''کازینۆ حەدائق'' لێرەشەوە چالاکی بەرەو زیادبوون چوو تا گەشتە ئەوەی لەگەڵ تیپە گەورەکاندا گرێبەست بکات، کاتێکی کە "دار الإذاعة المصرية"ی دروست کرا گرێبەستی لەگەڵ کردن و هەفتەی دووجار گۆرانی لێدەوت.

 

بەهۆی سەرقاڵبوونی بە کاری سینەمای لە ئاهەنگی گۆرانیوتن دوورکەوتەوە، جارێکی تر لە ساڵی ١٩٤٧ گەڕایەوە بۆ گۆرانی وتن و گۆرانە بەناوبانگەکەی (أنا قلبي دليلي) ووت، لە ژیانی هونەریدا نزیکەی ١٢٠٠ گۆرانی چڕیوە لەگەڵ گەورە ئاوازدانەرانی عەرەب هاوشێوەی، محەمەد فەوزی، محەمەد عەبدول وەهاب، ڕیاز سونباتی...  کاری کردووە ئاوازیان بۆ داناوە، جگە لەوەی چەندین گۆرانی نیشتیمانی وتووە لەوانە ( الإتحاد والنظام والعمل) ساڵی ١٩٥٣، الله عليك يا ابن البلد، لە بواری نواندنیشدا ٢٩ خاوەنی فلیمە الضحايا لە ساڵی ١٩٣٣ تەنها بە گۆرانی بەشدرای تیا کردووە ، يحيا الحب یەکەمن رۆڵی بووە ،ليلة ممطرة،الحبیب المجهول کۆتا فلیمی بووە لە ١٩٥٥.

 

پڕوپاگەندەی سیاسی دەربارەی لەیلا

لەگەڵ دەست پێکردنی ڕاپەڕینی ١٩٥٢ بەچەند مانگێک، پروپاگەندەی سەردانی کردنی لەیلا بۆ ئیسرائیل بڵاوبۆوە و بڕی ٥٠٠٠ جونەی میسری بەخشیوەتە دەوڵەتی سەهیونی، ئەوەش بووە هۆی ناڕەحەت کردنی لەیلا هەوڵیدا پەیوەندی بە محەمەد نەجیبی سەرۆکی ئەو کاتەی میسر بکات تا یارمەتی بدات لە بە درۆ خستنەوەی ئەو هەواڵە، بەو هۆیەشەوە لە سوریاش پەخشکردنی فلیم و بڵاوکردنەوەی گۆرانیەکانی ڕاگیرا.

لە سەرەتای مانگی رەمەزانی ساڵی ١٩٤٦ موسوڵمان بوونی خۆیی ڕاگەیاند، لەیلا باسی لە موسوڵمان بوونی خۆی دەکات و دەڵیت چەند جارێک زیاتر بیریم لێ کردبۆوە و  حەسەنی کوڕیم هۆکارێک بووە بۆ موسوڵمان بوونم.

 

لە ژیانی خۆیدا سێ جار هاوسەرگیری کردووە و یەکەمین هاوسەری ئەکتەر و دەرهێنەر و بەرهەم هێنی سینەمای ئەنوەر وەجدی بووە ماوەی ‌هەشت ساڵ ژن ومێرد بوون دواتر جیابوونەتەوە، دواتر لەگەڵ فرۆکەوان وەجیە ئەبازە هاوسەرگیری کردووە کوڕێکیان بەناوی (ئەشرەف) بووە، بۆ سێیەم جار هاوسەرگیری لەگەڵ فەتین عەبدول وەهاب کردووە کوڕێکیان بە ناوی (زەکی) ئەکتەرە.

 

لە ناوەڕاستی ساڵی پەنجاکاندا لە لوتکەی سەرکەوتنیدا وازهێنانی خۆیی لە هونەر ڕاگەیاند، لە ٢١ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٥ لە تەمەنی ٧٧ ساڵیداکۆچی دوایی کرد.

لە ڤیستیڤاڵی قاهیرەی سینەمای بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێدراوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ دا فلیمی سینەمای( في شقة مصر الجديدة ) پێشکەش کرا بە لەیلا موراد، ساڵی ٢٠٠٩ درامایەک لەسەر ژیانی کراوە، لە شاری مەتروح پەیکەرێکیان بۆ کردووە.

 

ت.پ