ژیاننامەی ئەمڕۆ: لهيلى ئه‌فشار يه‌که‌م ژنى میوزیکژەن له جيهاندا
لهيلى ئه‌فشار بڕوانامەی دکتۆراى له زانکۆى ویلایەتی فلۆريداى ئه‌مريکا وه‌رگرتووه و يه‌کێک له ١٢ میوزیکژەنى به‌ناوبانگ له جيهاندا.
ناوەندی هەواڵ
لهيلى ئه‌فشار له ساڵى ١٩٥٩ له شارى تاران له خێزانێکی هونه‌ردۆست له‌دايکبووه و زمانى ڕەسەنی ئازەرییە، له ته‌مه‌نى ١٠ ساڵىدا ده‌ستى به فێربوونى گيتار له‌گه‌ڵ مامۆستا داريوش ئهفراسيابى کردووە، لهيلى يه‌که‌م ژنى میوزیکژەنە له جيهاندا بووه و بڕوانامەی دکتۆرای لە بوارەکەدا هەیە، له ئێستادا مامۆستاى زانکۆیە له شارى مهمفيسى ئه‌مريکا.
لەیلی له ساڵى ١٩٧٦ کۆچى بۆ ئه‌مريکا کرد و خوێندنى له به‌شى گيتار به‌رده‌وام کرد و له زانکۆى موسيقى بۆستۆن کۆتایی بە خوێندنەکەی هات، به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامەى ماستەر له به‌شى گيتار له زانکۆى موسيقى نيوان گلهند به‌شدارى کرد و له کۆتايىدا بڕوانامەى دکتۆراى له زانکۆى ویلایەتى فلۆريدا بەده‌ستهێنا.
ئەو میوزیکژەنە يه‌کێکە له ١٢ میوزیکژەنى به ناوبانگى گيتار له جيهاندا، که وه‌کو مامۆستاى زانکۆى کاليفۆرنياى باشور بۆ به‌شى گيتار هه‌ڵبژێردراوە، له وڵاتانى ئێران، ئه‌مريکا، بريتانيا، ئيرله‌ند، کەنەدا، فه‌رەنسا، دانمارک، ئيتاليا، ئه‌فريقا، نيوزيلهند، ئوستراليا و ئه‌مريکاى باشور کۆنسێرتى به‌رێوه بردووه.
خه‌ڵاته به ناوبانگه‌کانى لهيلى ئه‌فشار
خه‌ڵاتى مامۆستاى نمونه له زانکۆى ممفيس له ساڵى ٢٠٠٠ دا
خه‌ڵاتى ساڵانه‌ى میوزیکژەنى گيتار له دهورهى ١٠، ١١، ١٢
خه‌ڵاتى ئێليور ئێچ گيبسۆن له ساڵى ٢٠٠٠ دا بۆ باش‌ترين میوزیکژەنى گيتار
خه‌ڵاتى مهمفيس چاپتێر له لايان ئاکاديمياى عيلم و هونه‌رى ئه‌مريکا
خه‌ڵاتى هونه‌رى تێنسى له به‌شى موسيقى
خه‌ڵاتى يه‌که‌مى ئه‌نجومه‌نى گيتار له ئه‌مريکا
خه‌ڵاتى گه‌وره‌ى فستيوالى موسيقى ئێسپهن
خه‌ڵاتى يه‌که‌مى ئه‌نجومه‌نى ميلى قوتابخانه‌ى موسيقى
خه‌ڵاتى يه‌که‌مى ئه‌نجومه‌نى ميلى قوتابخانه‌ى زههى
ت.پ