ژیاننامەی ئەمڕۆ : جەین جاکۆبس
جەین جاکۆبس لە ٤ی ئایاری ١٩١٦ لەدایک بووە، ڕۆژنامەنوس و نووسەر و تیۆریزان و چالاکوانێکی ئەمریکی کەنەدی بوو کە کاریگەری لەسەر خوێندنی شارستانی و کۆمەڵناسی و ئابووری هەبوو.
پەرتوکێکی نوسیوە بە ناوی "مردن و ژیانی شارە گەورەکانی ئەمریکا" باسی ئەوەی کردووە کە "نوێبوونەوەی شار" و "پاککردنەوەی شار" ڕێز لە پێویستییەکانی خەڵکی شارەکە ناگرن.
وەک ژن و نووسەرێک ڕەخنەی لە شارەزایانی بواری نێرسالاریی شارستانی دەگرت.
جەین لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٠٦ کۆچی دوایی کردووە.