ژیاننامەی ئەمڕۆ: بولبولەکەی کرماشان
هایدە ئە و ژنە هونەرمەندە ئێرانیەیە کە پاش ٣٠ ساڵ تێپەڕبوون بە سەر مەرگیدا هەتا ئێستا وەسێتەکەی جێبەجێ نەکراوە.
ناوەندی هەواڵ
مەعسومه دهده بالا "هایدە" ناسراوە بە بەبولبولەکەی کرماشان، ماوەی ٢٠ ساڵ گۆرانی لەسەر شێوازی پۆپ و سونەتی وتووە، وەسێتی کردووە پاش مردنی لاشەی بسوتێنرێت و بکرێتە خۆڵەمێش، خۆڵەمێشەکەی بەسەر خاکی ئێراندا بکرێت.
مهعسومه دهده بالا ناسراو بە "هایدە"، له ساڵى ١٩٤٢ له يهکێک له گوندهکانى شارى کرماشان لە دایک بووە، زينهت بولغارى و محەمەد دەدە باڵا دایک و باوکی هایدەن، مهههستى گۆرانیبێژیش خوشکییەتی، هایدە ماوەی ٢٠ ساڵ بە شێوازی پۆپ و سونەتی بەردەوام بوو لە وتنی گۆرانی.
هایدە ئاشنا دەبێت بە عەلی تەجویدی ئاوازدانەر و کەمانژەن و لە ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین گۆرانی خۆی بە ناوی "ئازادە" کە هۆنراوەی تەجویدی بوو، تۆمار دەکات، له ساڵى ١٩٧١ دهست دەکات بە کارکردن لە ڕادیۆ و لەناو هونەری ئێراندا جێ پەنجەی خۆی دیار دەکات.
دواى له ناوچوونى دهسهڵاتى شا له ساڵى ١٩٧٨ و سهرکهوتنى کۆمارى ئيسلامى ئێران، هایده بەرەو ئەمریکا کۆچ دەکات، هەر لەوێش بە هاوکاری ئاوازدانەری ئێرانی سادق نۆجەکی بەردەوامی بە کارە هونەرییەکانی دەدات. کارە هونەرییەکانی هایدە لە سەردەمی دەسەڵاتی شادا لە کەناڵی ناوخۆی میلی ئێران بڵاودەبوونەوە، لە دوای لە ناوچوونی دەسەڵاتی شا لە کەناڵەکانی جامی جەم و میلی ئێرانی بڵاودەکرانەوە.
هایدە جگە لە وتنی گۆرانی ئاوازی بۆ چەند هۆنراوەیەکی گۆرانییەکانی داناوە کە بریتین لە "رۆيشتم، ئازاده، هاوار له جيايى، ئهفسانهى شيرين و تهنيايى دڵ"، "خهراباتى، خوداحافيز، گوڵ واژه، رۆژى سپى و پادشاى باشان" لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی هایدەن.
بەرهەمەکانی "گوڵهکانى غوربهتم هاومال و بهرزى دهنگ" بە دوێت لەگەڵ هونەرمەندانی فارس"مۆعين، ويگێن و مهههستى" بەرهەمهێناوە.
هایده له ساڵى ١٩٨٩ به هۆی نەخۆشی دڵەوە گیان لەدەستدەدات و لە گۆڕستانی وێست وود لە لۆس ئەنجلس بەخاک دەسپێردرێت.
ت.پ