کوردە ژن
سیمین چایچی، - هۆنەر و نووسەر
هۆ کوردەژن تەواری ون
ئوستوورەی جوانی سەردەمان
بەناوی عیشق وئازادی
چیرۆکێکی تازەت خولڤان
لە ئاشتیا سەرت هەڵدا
لە مەیدانی شەڕباڵات کرد
باڵات بەرزترە لە جاران
خەباتی خاک وئاڵات کرد
ئەمن ژنم ژنی کوردم
ئەگەر لە سەنگەرا مردم
مەگری ومەملاوێنەوە
ئەفسانەیە ئەوەی کردم
بێ ناسنامە وبێ وڵاتم
پڕم لە عێشقی دایکانە
کەس ناتوانێ بێبەشم کا
لە ئەو هەستە ناسک وجوانە
ئەگەر حوکمی قەدەروابێ
لە زندانا گیانم دەرچێ
خۆشە پەتی سێدارەکەم
دوو پەلکەی کیژە کوردێ بێ