فیلمی ئەمڕۆ: لە داگینهام دروستکراوە

فیلمێکی ساڵی ٢٠١٠ی بەریتانیایە، چیرۆکەکە باس ساڵی ١٩٦٨ دەکات کە مانگرتنی ژنە میکانیکییەکانی ناو کارگەکان بوو، بە مەبەستی پێدانی پارەی یەکسان بە ژنان.

فیلمێکی ساڵی ٢٠١٠ی بەریتانیایە، چیرۆکەکە باس ساڵی ١٩٦٨ دەکات کە مانگرتنی ژنە میکانیکییەکانی ناو کارگەکان بوو، بە مەبەستی پێدانی پارەی یەکسان بە ژنان، ئەو مانگرتنی کرێکارانە ناکۆکیەکی گرنگ بوو لە پەیوەندی کار لە بەریتانیا و هۆکارێک بوو بۆ تێپەڕاندنی یاسای یەکسانی پارەدان.

 

لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستەقینە، کە لە داگینهام دروستکراوە، باسی ئەو بزووتنەوەیە دەکات کە بووە هۆی چاکسازییەکی یاسایی گرنگ، ڕیتا ئۆگرادی "کەسایەتییەکی خەیاڵی" پێشەنگی مانگرتنەکانی ساڵی ١٩٦٨ دەکات لە کارگەی فۆرد  لە داگینهام.

 

لەو شوێنەی کە کرێکارە ژنەکان دەرۆن بۆ دەربڕینی ناڕەزایی جیاکاری سێکسی، داوای پارەی یەکسان دەکەن لە بری کارکردن، مانگرتنەکە سەرنجی سەرەکی لە سەرتاسەری جیهان بۆخۆی ڕاکێشا، چونکە بە پێچەوانەی رۆڵی ژنان لە خێزانی نەریتی دادەنرا، مانگرتنەکە سەرکەوتوو بوو کە بووە هۆی دەرکردنی یاسای یەکسانی پارەدان لە ساڵی ١٩٧٠.

 

ژانەری فیلم: کۆمیدی، درامی

دەرهێنەر: نایگڵ کۆل

ڕۆڵگێڕان: سالی هاوکینس، بۆب هۆسکینس، میراندا ڕیچاردسۆن، جیرالدین جەیمس