تابلۆی ئەمڕۆ: کچێک ڕووبەڕووی گایەک دەبێتەوە
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/06/20240615-ff5dd008-adfd-440b-9779-e72e9ed805df-webp961ea9-image.jpg)
پەیکەرتاش کریستین ڤیسباڵی ئەمریکی پەیکەرێکی برۆنزی کچ، کە ڕووبەڕووی گایەک دەبێتەوە، بەرجەستە کردووە و لە ساڵی ٢٠١٧ وەک دەربڕینێک بۆ ئاڵنگارییەکانی ژنان بەرامبەر بەو سنووردارکردنانەی کە لە بواری کاردا بەسەریاندا سەپێنراوە، و ئەو جیاوازی مووچەیەی نێوان ڕەگەزەکان جێگیر کردووە.
زۆر کەس باس لە هەمەجۆریی ڕەگەزی و هەڵاواردن لە شوێنی کار دەکەن، بەڵام ئەو پرسە بە قەبارەیەکی بەرفراوان ورووژێنراوە، بۆیە پەیکەرتاش کریستین ڤیسباڵ دیزاینی ئەم پەیکەرەی کردووە و لە گۆڕەپانی شاری نیویۆرک دانراوە.