تێکۆشانی ژنان لە هەنگاوەکانی سێڤێ و فاتمەو پاکیزە بەردەوامە
خەباتی سێڤێ و فاتمەو و پاکیزە تا بەخشینی گیانی خۆیان وازیان لە بەرخۆدانی خاکی کوردستان نەهێنا، ئەمڕۆ ڕێگای هەزاران ژن ڕووناک دەکاتەوە و بەردەوامن لە خەباتیان.
ساریا دەنیز
ناوەندی هەواڵ- دەوڵەتی تورکیا، بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا، ژیانی ئەو ژنانەی کردووەتە ئامانج کە لە پێشەوەی خەباتی ئازادی ژناندان، جەستە و ناسنامەی ژنان ڕاستەوخۆ لە هێرشەکاندا دەکرێنە ئامانج و ئەو ڕێگایانەی لەو کۆمەڵکوژییانەدا بەکاردەهێنرێن نیشانەی ڕق و کینەیە دژی خەباتی ژنان، ئامانج لە سەرکوتکردنی کۆمەڵگە بوو، بەڵام سەرەڕای کۆمەڵکوژییەکان و شکستی سیسەمی دادوەری، خەبات بەردەوام بوو.
لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، سێڤێ دەمیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دەبەپە لە ناوچەی سلۆپی شرناخ و فاتمە ئویار، چالاکوانی هەدەپە و کەژەئە، پاکیزە نایر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سلۆپی، لە هێرشێکدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆدا بە سەختی بریندار بوون، دوای ئەوەی دەسەڵاتداران ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بنێرن، شوێنەکەیان ڕاگەیەندرا، لەبری ئەوەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بنێرن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتەوە تەقەیان لێکرا و گیانیان لەدەستدا، دوای هێرشەکە، ۱۱ گولـلە لە بە لەشی سێڤی دەمیرو، ٥ گولـلە بە لاشی پاکیزە نایر و سێ گوللـلە بە لەشی فاتمە ئۆیارەوە بوو.
پڕۆسەی کۆمەڵکوژی چۆن دەستیپێکرد؟
پێش کۆمەڵکوژی سێڤێ دەمیر و فاتمە ئویار و پاکیزە نایر، لە سەرەتای کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تورکیا کۆبوونەوە و پرۆسەی چارەسەریی دەستیپێکرد، لە نەورۆزی هەمان ساڵدا، پڕۆسەکە چووە قۆناغێکی نوێوە بە خوێندنەوەی نامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان، لە شوباتی ٢٠١٥، بەیاننامەیەکی هاوبەشی ١٠ ماددەیی لەلایەن شاندی هەدەپە و وەزیرەکانی ئاکەپەوە بڵاوکرایەوە، لەم پرۆسەیەدا، هێرشەکانی کوشتن، نکۆڵیکردن و قڕکردن لەلایەن سەرۆکی ئاکەپە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ سەر کوردەکان هەمیشە بەردەوام بوون، "پلانی وێرانکردن" لە دژی کوردەکان جێبەجێ کرا، یەکەم هێرشی ئەم پیلانە لە ٥ی حوزەیران لە میانەی کۆبوونەوەی هەدەپە لە گۆڕەپانی وێستگەی ئامەد ڕوویدا، هێرشەکە لە هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیراندا ئەنجامدرا، حکومەت سیاسەتی هێرشی جێبەجێ کرد، ئەردۆغان وتی "ڕێککەوتنی دۆلمەباخچە ناناسم" بەم دواییانە مێزەکەی داخست، هەنگاوی یەکەم ئەوە بوو کە دان بە هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیراندا نەنێت، ئەمەش بووە هۆی توندوتیژی زیاترو کۆمەڵکوژییەکان بەردەوام بوون.
خۆبەڕێوەبەری ڕاگەیەندرا
لە دژی زیادبوونی توندوتیژی و کۆمەڵکوژی، گەل خۆبەڕێوەبەرییان ڕاگەیاند بۆ بەڕێوەبردن و پاراستنی شارەکانیان، ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری یەکەم جار لە شرناخ، سلۆپی، جزیرە، نوسەیبین دەستیپێکرد و دواتر لە هەکاری، ئیلح، گەڤەر، گومگوم، بیلانخ، ئەرتەمێتان و ئیپیکیولو، سور، سیلڤان، لیجە، بازید و حیزان بەردەوام بوو، دوای ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری لە شارەکان، هەزاران کەس ئاوارە بوون، سەدان گەنج، پیر، ژن، منداڵ و کوژران.
ژنان هەمیشە لە بەرەی پێشەوەی بەرخۆداندان، لەو پرۆسەیەدا هێرشەکان لەلایەن یەکە تایبەتەکانی جەنگی دەوڵەتی تورکیاوە دژی ژنان زیادی کردووە، ناسنامە، ئیرادە، جەستە و ئازادییان کرایە ئامانج، ژنان بە ئیرادەی خۆیان بەرخۆدانیان کرد و گیانیان لەدەستدا. سێڤێ، فاتمە و پاکیزە پێشەنگی ئەم بەرخۆدانە بوون.
"هیچ شوێنێكی کوردستان نەبوو بۆی نەچووبێت"
سێڤێ دەمیر، کەسێک کە چەندین ساڵ بەشداری لە خەباتدا کردووە، ئەو لە گوندی شوت لە ماردین ستیورا لە دایک بووە، تا دوا سات لە پێناو تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و ژناندا گیانی لە دەست دا. لە ساڵانی نەوەدەکان، بەهۆی فشاری دەوڵەت، ناچار بوو لەگەڵ خێزانەکەی بڕۆن بۆ ناوچەی بسمیل لە ئامەد، خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٩٥لە ناوچەی ساڵحلی مانیسا نیشتەجێ بوون، ئەم چیرۆکەی دڕندەیی و کۆچکردن وای لە سێڤێ دەمیر کرد کە چالاکانە ڕۆڵی هەبێت لە خەباتی ئازادیدا، سێڤێ کە لە کێڵگەکانی پەموو کاری دەکرد، هەروەها چالاک بوو لە کارەکەدا، سێڤێ دەمیر بە زەردەخەنەکەی ناسراوەم ساکینە دەمیر دایکی سێڤێ دەمیر، بەو وشانە پێناسەی کچەکەی کرد: هیچ شوێنێک نییە لە کوردستان کە سێڤێ بۆی نەچووبێت، ئەو بۆ هەموو شوێنێک دەڕۆیشت، هەموو کوردستانی بینی. ئەو دڵ و ڕۆحی خۆی و هەموو شتێکی بەخشی بە خەبات، لەو ساڵانەی کە کاری دەکرد، ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بووەوە، بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی کراوە و بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن بەردەوام بوو، هاوڕێکانی سێڤی دەمیر و زۆرێک لەو ژنانەی کە ئەویان دەناسی ونەشیانناسیوە بەڵێنیان دا تێبکۆشن.
هەروەها فاتمە ئۆیار و پاکیزە نایر هەبوون کە لەگەڵ سێڤێ دەمیر گیانیان لەدەستدا، فاتمە ئۆیار لە ٢٨ی ئابی ١٩٩٨ لە گوندی دهۆک لەدایکبووە وەک دووەم منداڵی خێزانێک کە حەوت منداڵیان هەیە، فاتمە کە لە پۆلی پێنج قوتابخانەی بەجێهێشت، لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بەشداری لە خەباتدا کرد، لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا، ئەمە وەک هاوڕێکانی لە خەباتی گەنجاندا بوو. لەلایەن هاوڕێکانییەوە بە "ژنێکی دڵخۆش" پێناسە کرابوو، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستگیرکرا و بۆ ماوەی ٥ ساڵ و سێ مانگ زیندانی کرا، دوای ئازادکردنی، دەستبەجێ بەشداری لە کارەکانی ژنان کرد لە ناوچەکانی سەرحەد و بۆتان، فاتما ئویار لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا بۆ کەژەئە لە سلۆپی ا کاری دەکرد پێش ئەوەی کۆمەڵکوژ بکرێت، ماڵ بە ماڵ دەگەراو ژنان ڕێکدەخست، هەروەها یەکێک بوو لە پێشەنگان لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا، ماوەیەکی کورت پێش گیان لەدەستدانی ئەو بە هاوڕێی منداڵی خۆی فەلیک چاکاری وت "شتێک لە ناخمدا هەیە، چونکە شەهید دەبم" دواتر فشار لەسەر خێزانەکەی بەردەوام بوو. لێکۆڵینەوەیەک لەسەر براکەی دەستیپێکرد کە ئامادەی پرسەکە بوو، هاتیجە ئۆیار دایکی فاتمە ئۆیار بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" دەستگیرکراو دوای دوو مانگ و ١٠ ڕۆژ لە زیندان ئازادکراو ڕایگەیاند کە لە هەموو شوێنێک بەردەوام دەبێت لەسەر میراتی ئەو خەباتەی کە کچەکەی بەجێی هێشتووە.
وەک کرێکارێکی ژیان ناونرا
پاکیزە نایر، کە بە "کرێکاری ژیان" ناسراوە، لە ساڵی ١٩٩٠ لە گوندی زیرستان لە سلۆپی لە دایکبووە، تا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە، بۆ ماوەی چەندین ساڵ وەک کرێکاری کشتوکاڵی لە شارە جیاوازەکان کاری کردووە. بەم دواییانە، ئەو شوێنەی کاوفۆری کردەوە لەو گەڕەکەی کە تێیدا مایەوە، هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانی کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەری و پێشوازی لە تەرمی ئەو کەسانەی لە کۆبانێ گیانیان لەدەستدا و لەو خێزانانە کرد کە لە دەروازەی سنوور دەژیان، پاکیزە نایر بەشداری لە چەندین کۆبوونەوەو کۆنفرانسدا کرد کە لەلایەن ئەکادیمیای ماڵی ژنانەوە ڕێکخرابوون، کە سێڤێ دێمیر و فاتمە ئۆیار بەشدارییان تێدا کرد، دوای ئەو کاتە، زیاتر چالاکانە بەشداری لە کارەکەدا کرد، بوو بە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلۆپی، دوای کۆمەڵکوژکردنی خوشکی پاکیزە نایر لە کاتی هێرشدا بۆ سەر ماڵەکەی دەستگیرکرا دوای چەند ڕۆژێک لە دەستگیرکردن ئازادکرا، دوای ماوەیەکی کورت، خوشکەکەی پاکیز نایر جارێکی دیکە دەستگیرکراو دوای ساڵێک لە زیندان ئازادکرا. دواتر لێکۆڵینەوەیەک دەستیپێکرد لەسەر جەلالەتین نایر، مامی پاکیزە لە سەر ئەو بنەمایەی کە ئامادەی پرسەکەی پاکیز بوو، بەهیە نایر، دایکی پاکیزە کە هێشتا ناتوانێت ئەو شەقامە بپەڕێتەوە کە کچەکەی تێیدا کوژرا، بەڵێنی دا ئاڵای کچەکەی بەرز بکاتەوە.
ماوەی ٨ ساڵە هیچ کەسێک لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە دادگایی نەکراوە
لە دۆزی سێڤێ، فاتمە، پاکیزە، ٨ ساڵە هیچ پێشکەوتنێک نەکراوە، سێ ژنی سیاسی کورد، بریندارکران و بۆ چەند کاتژمێرێک ڕاگیران و دواتر دووبارە تەقەیان لێکرا، لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە چەندین بابەت لە بەرنامەی کۆبوونەوەکەدا پێشکەشکراون و پرۆژەکان پێشکەشکراون، داوای دامەزراندنی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی کرا، بەڵام هەموو داواکارییەک بێ ئەنجام بوو، هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی لەبارەی کۆمەڵکوژییەکەوە ئەنجام نەدراوە.