تابلۆی ئەمڕۆ: ئازادی پێشەنگی گەلان دەکات

 

تابلۆیەکی زەیتییە لەلایەن فێردیناند ڤیکتۆر یوجینەوە بۆ یادی شۆڕشی تەمووزی فەرەنسا کێشراوە، یەکێکە لە بەناوبانگترین دەربڕینەکانی ئەو شۆڕشە، کەلە ساڵی ١٩٨٠دا کێشرابێت.

 

تابلۆکە کەسایەتی "ماریان" دەردەخات کە ژنێکە وێنای خواوەندی ئازادی دەکات، ئاماژە بۆ نەتەوە و نیشتمان و ئازادی و بەهاکان دەکات لە دژی هەموو شێوازەکانی دیکتاتۆری، ماریان بووەتە هێمای نەتەوەیی کۆماری فەرەنسا و ڕوخساری لەسەر بەڵگە فەرمییە حکومییەکان هەیە.

 

لە تابلۆکەدا هێڵەکان ئازادی بەرجەستە دەکەن لە جەستەی ژنێکدا کە پڕە لە زیندووییەتی، یاخی و سەربەرزی، بە هەڵکردنی ئاڵای ئازادی و پێشەنگایەتی کردنی خەڵک بۆ سەرکەوتن.

 

لە تابلۆکەدا هونەرمەند ڕەنگەکانی ئاڵای فەرەنسای بەکارهێناوە بۆ وێنەکێشانی جلی شۆڕشگێڕان و کوژراوەکان، سێبەر و ڕووناکیشی لە تابلۆکەدا بەکارهێناوە بۆ تیشک خستنەسەر ماریان وەک پاڵەوانی تابلۆکە.

 

تابلۆکە لە ساڵی ١٨٣١دا لە هۆڵی هونەری مایۆ نمایش کرا، بەڵام نەتوانرا بخرێتە بەرچاوی هاوڵاتیان، تا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٦٣دا لە مۆزەخانەی لۆکسمبۆرگ لە نمایشکرا و ١١ ساڵ دواتر گواسترایەوە بۆ مۆزەخانەی لۆڤەر و هێشتا لە نمایشدایە.

 

ت.پ