تابلۆی ئەمڕۆ: پرتەقاڵ فرۆش

"پرتەقاڵ فرۆش" تابلۆیەکی زەیتی هونەرمەندی ئیسپانی ئێنریکی سێرایە، لە ساڵی ١٨٥٩ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩١٨ کۆچی دوایی کردووە، بە نیگارکێشانی دیمەنی سروشتی بە شێوازی کلاسیکی بەناوبانگ بووە.

 

یەکێک لە کارە گرنگەکانی تابلۆی "پرتەقاڵ فرۆش"ە، کە لە ساڵی ١٩٠٥دا کێشاویەتی، تیایدا ژنێکی گەنجی بە قژی درێژی ڕەشەوە لەسەر کورسییەکی مەڕمەڕ کێشاوە، لەگەڵ سەبەتەیەکی پڕ لە پرتەقاڵ کە لە تەنیشتەوە دەیفرۆشێت.

 

ژنە گەنجە بە کراسێکی سپی و تەنوورەیەکی شینەوە دانیشتووە و دەستی لەسەر ڕوومەتی داناوە و گوارە ئەڵقەییە گەورەکانی بە ڕوونی لە گوێیدا دەدرەوشێنەوە.

 

لە پشتیەوە فەرشێکی چنراوی ڕەنگاوڕەنگ دەردەکەوێت، کە داهێنەری هونەرمەند دەردەخات، چونکە سەرنجی لەسەر بچووکترین وردەکارییەکان بووە و گرنگی بە هەماهەنگی ڕەنگەکان داوە.