شاری کۆنی هاترا: ناوەندێکی باوەڕ لە میزۆپۆتامیا

لە بەرگری سەربازییەوە تا پەرستگا هاوەڵییەکان... شاری کۆنی هاترا نیشانی دەدات کە لە هەموو لایەنەکانی ژیان و بیروباوەڕی میزۆپۆتامیادا، ژنان تەنها کەسایەتی پیرۆز نین، بەڵکو ژیان و کۆمەڵگەش لە قاڵب دەدەن، واتە ئەوان خودی کۆمەڵگەن.

ناوەندی هەواڵ

 

هاترا شارێکی دێرینی گرنگە لە ناوچەی میزۆپۆتامیا لە پارێزگای نەینەوا، دەکەوێتە نێوان ڕووباری فورات و دیجلە، لەسەر ڕێگا بازرگانییەکان، شارەکە بە تایبەتی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی پارتیدا گەشەی کرد، هاترا کە ئەمڕۆ بە وێرانەکانییەوە خەڵک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، لە ساڵی ١٩٨٥دا خرایە لیستی میراسی جیهانی یونسکۆوە.

 

هەرچەندە مێژووی دروستبوونی دامەزراندنی هاترا نادیارە، بەڵام پێدەچێت مێژووی نیشتەجێبوونەکە بگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی پێش زایین، شارەکە لەم ماوەیەدا گەشەی کردووە، لە نێوان سەدەی یەکەم و دووەمی زایینیدا، لەم ماوەیەدا هاترا هەم بوو بە ناوەندێکی بازرگانی و ئایینی.

 

هاترا بە شێوەیەکی ستراتیژی لە نێوان ئیمپراتۆریەتی پارتی و ڕۆمانیدا هەڵکەوتبوو، بۆیە وەک “شانشینی ناوەندی” ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو، شارەکە بەهۆی سیستمە بەرگرییە بەهێزەکانییەوە، بەرەنگاری هێرشەکانی ڕۆمەکان بووەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر سەربەخۆیی خۆی پاراست.

 

بەڵام لە ساڵی ٢٤١ پێش زایین لەلایەن ئیمپراتۆریەتی ساسانییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا و تا ڕادەیەکی زۆر لەناوچوو، دوای ئەم ڕووداوە شارەکە جێهێڵرا.

زەمینەی مێژوویی و کولتووری

هاترا بە تایبەتی لە سەدەی یەکەم و دووەمی پێش زایین لە ژێر کاریگەری ئیمپراتۆریەتی پارتاندا گەشەی کرد و بوو بە شارێکی گرنگی ناوەندی کە بەرەنگاری ڕۆما بووەوە، بەهۆی پێکهاتە فرە کولتوورییەکەیەوە، سیستەمی بیروباوەڕ و بەها کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانی کۆکردەوە، ئەم فرەچەشنییە بە ڕوونی لە باڵەخانە ئاینییەکان و وێنە هونەرییەکانی شارەکەدا دیارە، هاترا تەنها ناوەندێکی سەربازی و بازرگانی نەبوو، بەڵکو ناوەندێکی ڕۆشنبیری بوو، کە بیروباوەڕ و هێماکانی تێدابوو.

 

نوێنەرایەتی ژنان لە باڵەخانە ئاینییەکان

ئەو پەرستگایانەی لە هاترا دۆزراونەتەوە، بوونی باوەڕێکی هاوەڵ نیشان دەدەن، کە بوون و واتای ئاماژەیی خوداوەندەکانی ژنان لەناو ئەم سیستەمەدا سەرنجڕاکێشە.

 

لە بیروباوەڕی میزۆپۆتامیادا، فیگەری ژن بە گشتی پەیوەستە بە منداڵبوون و زۆری و پاراستن و بەردەوامبوونی ژیانەوە، شوێنەواری ئەم تێگەیشتنە لە هاتراشدا دەبینرێت، خوداوەندەکانی ژنان نەک هەر نوێنەرایەتی سروشت دەکەن، بەڵکو بە بەشێک لە هاوسەنگی ڕۆحی و کولتووری کۆمەڵگە دادەنرێن، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لە کۆمەڵگە کۆنەکاندا ژن نەک تەنها ڕۆڵێکی بایۆلۆژیی هەبووە، بەڵکو ڕۆڵێکی پیرۆزیشی هەبووە، ژن کەسایەتییەکی بەهێزە کە دروست دەکات و دەگۆڕێت و فێری دەکات و فێردەبێت و لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا ئامادەیە، واتە ئەو کۆمەڵگەیە و خودی ژیانە، چونکە ئەمە لە هاترادا دەبینرێت.

شاری خۆر

هاترا بە “شاری خۆر” ناودەبرێت بە شێوەیەکی بەرچاو لەبەر ئەوەی خوداوەندی خۆر شەماش بە گرنگترین خوداوەندی شارەکە دادەنرێت، ئەم ناونیشانە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بیناسازی و ناسنامەی کولتووری شارەکەوە هەیە.

 

لە هاترادا یەکێک لە خوداوەندە ڕێزدارەکان شەماشە، لە باوەڕی میزۆپۆتامیادا شەماش وەک نوێنەری دادپەروەری و ڕاستی و ڕووناکی سەیر دەکرێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش لە شارەکەدا ڕێزێکی زۆری لێدەگیرا، یەکێک لە پەرستگا گرنگەکانی ڕاستەوخۆ بۆی تەرخانکرابوو.

 

کۆمەڵگەی پەرستگاکە لە هاترا بە شێوەیەک دیزاین کرابوو کە تیشکی خۆر زۆرترین درەوشانەوەی هەبێت، حەوشەی گەورە و شوێنی کراوە ڕێگە بە تیشکی خۆر دەدەن ڕاستەوخۆ بچێتە ناوەوە، ئەمەش ڕێگە دەدات ڕووناکی وەک توخمێکی پیرۆز لە ڕێوڕەسمە ئاینییەکاندا بەکاربهێنرێت.

 

شاری هاترای دێرینی نەینەوا کە تەمەنی دوو هەزار ساڵە و لە میراسی جیهانی یونسکۆدایە، لە مانگی ئاداری ٢٠٢٥ لەلایەن داعشەوە بە ئامێری قورس و بولدۆزەر وێرانکرا، هەروەها ئەم شارە دێرینە لە کاتی ڕزگارکردنی موسڵ لە دەستی داعش ڕزگارکرا.