پەرتوکی ئەمڕۆ: شورەیی
ڕۆمانی شورەیی لە نوسینی تەسلیمە نەسرینی بەنگلادشی و وەرگێڕانی ئەردەڵان هەڵەبجەیی.
ئەم ڕۆمانە کە باس لە ئەقڵیەتی کۆنەپارێز و دواکەوتووی کۆمەڵگەیی بەنگلادش دەکات، لەهەمان کاتدا دیاردەی توندڕەوی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەردەخات، تەسلیمە کە ئەم ڕۆمانەی لە شێوەی دیکیۆمێنتاری نووسیوە لە دوای بڵاوکردنەوەی کەوتووەتە بەر هێرشی حیزبی جوندالاسلام و هەڕەشەی کوشتنی لێکرا، تا ناچار بە جێهێشتنی وڵات بوو.
ئەم ڕۆمانە گێرانەوەی بەسەرهاتەکانی وڵاتی بەنگلادشە كە چەندان كارەساتی نامرۆڤانەی خوڵقاندە بەهۆی یاخی بوونی كۆمەڵێك كەس كە بیروبۆچونیان لەگەڵ ڕەوتی پێشكەوتنی كۆمەڵگە و مافی مرۆڤ و ئازادیدا یەك ناگرێتەوە و تەنها بە چەك و كوشتن و خوێن وەڵام دەدەنەوە.
تەسلیمە باس لە ساڵی ١٩٩٢ دەکات کاتێک هندۆسەكان دەست بە ڕووخاندنی مزگەوتێك دەكەن كە لە بنەڕەتدا شوێنێكی كلتوری كۆنی ئەوان بووە، لەو وڵاتە و دواجار لەلایەن كۆمەڵێك توندڕەوی ئیسلامی هەڵدەكوتنە سەریان و کۆمەڵکوژیان دەکەن و ئەشکەنجەی ژنانیش دەدەن.
تەسلیمە نەسرین، نوسەر و چالاكوانی بواری مافەكانی ژنان لە ١٩٦٢ لە بەنگلادیش و لە خێزانێكی موسوڵمان لەدایك بووە، لە ساڵی ١٩٨٦وە دەستی كردووە بە نوسینی كتێب و ڕۆمان و چەند بەرهەمێکی هەیە، ئەم ژنە نووسەرە چەندین جار بەهۆی نووسینەکانییەوە هەڕەشەی كوشتنی لێکراوە لەلایەن چەندین ڕەوتی توندڕەوی ئیسلامی، بەتایبەت جوندولئیسلامی بەنگلادیشی، بەو هۆیانەوە ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی.