پەرتوکی ئەمڕۆ: ١٠ خولەک و ٣٨ چرکە
ڕۆمانی ١٠ خولەک و ٣٨ چرکە لەم دنیا سەیرەدا لە نووسینی ژنە نووسەری بەناوبانگی تورک ئەلیف شەفەق و وەرگێڕانی ئازاد مەحموودە.
ڕۆمانەکە چارەنووسی لەیلا تەکیلا دەهێنێتە زمان لە سەردەمێکی ئیستەنبوڵدا، لەگەڵ چارەنووسی لەیلادا کۆمەڵێک کارەکتەری دیکەی هەڵگری فکر و ئایدیای سیاسی، دینی، شۆڕشگێڕی، بازرگان، نەخوێندەوار و چەندەهای دیکە وێنا دەکات کە لەیلا لە ئەستەنبوڵدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
باس لە میژووی ئیستەنبوڵ و ئەو گەڕەکە کورد، عەرەب، تورک و ..هتد نشینانە دەکات کە بە دەوری مزگەوت و کەنیسە و پەرستگای جووەکاندا کۆبوونەتەوە، بەسەرهاتی ئەو بێکەسانەش دەهێنیتە بەرچاو کە لە گۆڕستانی بێکەساندا سەریان ناوەتەوە.