خورشیدە بابان هۆنراوەکانی لە پێناو بەرگری خاکدا دەنووسی
جیاواز لە خەباتی بەرگریكردن، بەڵكو ئەوەی پەیوەندی بە ئایدۆلۆژی ئازادی ژن و تواناكاری لە بوارە سیاسی و ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتییەكانیشەوە هەبێت، ژنانی کورد ڕۆڵی کارایان تیادا گێڕاوە.
یەکێک لە ژنە دیارەکانی کۆمەڵگەی کوردی ژنە هونەردۆست و مامۆستا خورشیدە عبدولرحمان بابان ناسراو بە خورشیدە بابان بووە، کە لە ساڵی ١٩٤٣ لە هەڵەبجەی شەهید لەدایکبووە.
خورشیدە بابان توانیویەتی خوێندنی سەرەتایی تا پۆلی شەش تەواو بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی خوێندنی ناوەندی نەبووە ناتوانێت بەردەوام بێت، دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ بەشداری خولێکی پەروەردەیی دەکات و دەبێتە مامۆستا لە چەند ناوچەیەکی هەوراماندا، لە ساڵی ١٩٦٠ بەشداری لە خولی تەندروستی لە شاری سلێمانی دەکات، دوای تەواوکردنی خولەکە لە کەرتی تەندروستی خزمەت بە گەلەکەی دەکات.
لە ساڵی ١٩٦٨ دەگوازرێتەوە بۆ فەرمانگەی دایکان و منداڵانی هەڵەبجە، تا ماوەیەکی زۆر لەو شوێنە دەمێنێتەوە، ئینجا دەگوازرێتەوە بۆ بەکرەجۆ.
ئەو ژنە هۆنەرە لە ڕێگەی هۆنراوەکانیەوە هیواخواز بوو گەلی کورد بە ئامانجەکانی بگات. یەکەم هۆنراوەی لە ساڵی ١٩٥٩ بۆ نەورۆز دەنووسێت، دوابەدوای ئەوە، سەختیەکانی ژیانی خورشیدە هۆنراوەکانی بەرەو ژیانی خۆی دەبات و دەربارەی سروشتی کوردستانیش هۆنراوەی نووسیوە.
جگە لە بواری هۆنراوە، خورشیدە بابان گرنگی بە کۆکردنەوەی پەندی پێشینان داوە و ئەم بابەتانەشی لەگەڵ هۆنراوەکانی لە پەرتوکێکدا بە ناونیشانی (دیاری و یادگاری)، لەساڵی١٩٦٩ چاپکرا.
کاتێک یەکێتی نووسەرانی کورد لە ١٠ی شوباتی ١٩٧٠ دامەزرا، خورشیدە بابان دەبیت بە ئەندام، دواتر لە ساڵی ١٩٧٠ نامیلکەیەکی تری هۆنراوەی چاپ کرد بە ناونیشانی (تیشک)، هەروەها لە ساڵی ١٩٨٨ پەرتوکێکی دیکەی بە ناوی (دارەوەن) چاپکرد کە کۆمەڵێک هۆنراوە لەخۆدەگرت. دواتر لە ساڵی ١٩٩٣دا دوو بەرهەمی دیکە بڵاودەکاتەوە بە ناوی من هەڵەبجەم و پێشمەرگە، بیرەوەریرکانی خۆشی نووسیوەتەوە بە ناوی زام.
لەگەڵ دامەزراندنی کۆمەڵەی کەلەپوری کورد لە ساڵی ١٩٩١ دەبێتە ئەندامی ئەم کۆمەڵەیە، خورشیده بابان هۆنراوەی لهلایهن چهندین گۆرانیبێژهوه كراون به گۆرانی، كۆتا ساتهكانی ژیانیشی بە خزمەتکردنی كۆمهڵهی نووسهرانی كورد تێپەڕاندووە، له مانگی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ کاروانی ژیانی خورشیدە بابان بە کۆتا گەشت و كۆچی دوایی كرد، له گۆڕستانی بهكرهجۆ لە شاری سلێمانی به خاك سپێردراوه.