نەلی بلای؛ ڕۆژنامەنووسێکی بێ سنوور و بەدوای ڕاستییەکاندا

نەلی بلای، کە چووە ناو نەخۆشخانەیەکی دەرونی و ڕاستییەکانی ئاشکرا کرد و لەسەر بارودۆخی ژیانی ژنان نووسی، بۆ ماوەی ٧٢ ڕۆژ بە جیهاندا گەڕا، بە ڕۆژنامەگەرییە بوێر و بەدواداچوونەکەی جێپەنجەی خۆی لە مێژوودا بەجێهێشت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٣ی ئایار ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییە و یادی نەلی بلای دەکەینەوە کە بە یەکەم ژنە ڕۆژنامەنووس ناسراوە، مێژوو تۆمار دەکات و پێشەنگێکی فێمینیست لە بواری ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوەدا.

 

نەلی بلای کە ناوی ڕاستەقینەی ئەلیزابێس جین کۆکران بوو، ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی بوو کە بە لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتکردنی بوێرانە ناسراوە. لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا بەهۆی هەوکردنی سییەکانەوە کۆچی دوایی کرد و میراسێکی سەرنجڕاکێشی ڕۆژنامەگەری بەجێهێشت، بەهۆی شێوازی بەدواداچوونی ڕووداوەکان و لێکۆڵینەوە و مەترسیکردن لە کاتی پێویستدا جیاواز بوو.

 

بە نامەیەک دەستی بە کاری ڕۆژنامەگەری کردووە

ئەلیزابێس کە لە تەمەنێکی بچووکدا باوکی لەدەستدا، شایەتحاڵی ئەو سەختییە داراییانەی خێزانەکەی بوو کە ڕووبەڕووی بووەوە. ڕۆڵی دایکی لە کۆتایی هێنان بە ژیانی هاوسەرگیری ناخۆش لە تەمەنێکی بچووکدا هەستی دادپەروەری پەرەپێدا. یەکەم هەنگاوی لە بواری ڕۆژنامەگەریدا نامەیەک بوو کە لە ساڵی ١٨٨٥ بۆ ڕۆژنامەیەک نووسیبووی، نامەکەی ئەلیزابێس کە وەڵامێک بوو بۆ بابەتێک کە ژنانی سنووردار کردبوو لە ماڵ و خێزان، سەرنجی ڕاکێشا و بووە هۆی دامەزراندنی لە پیتسبورگ دیسپاتچ. لەوێ لەسەر پێشنیاری سەرنوسەر دەستی کرد بە بەکارهێنانی ناوی ”نەلی بلای”. یەکەم و تاکە پەیامنێری ژن بوو لە ڕۆژنامەکەدا.

 

نەلی لە بواری ڕۆژنامەگەریدا پەرەی بە شێوازی خۆی داوە، بەتایبەتی بۆ ئەو بابەتانەی باس لە ژیانی ژنانی هەژار و کرێکار دەکەن. لە کاتی نووسینی چیرۆکەکانیدا وەک کرێکار کاری کردووە و ژیانی ژنانی کرێکاری ئەزموون کردووە، بەڵام کاتێک کاری ئەو بابەتانە نائارامی لێکەوتەوە، داوایان لێکرد ڕوو لە بابەتگەلێکی گونجاوتر بکات. ڕۆژنامەکە بەجێدەهێڵێت و دوای ماوەیەک لە مەکسیک بابەتی نووسیوە، لەوێدا ڕەخنەی لە نایەکسانی گرت و ناچار بوو وڵات بەجێبهێڵێت.

 

هەواڵ لە نەخۆشخانەی دەرونییەوە

نەلی چووە نیویۆرک و لەوێ تووشی سەختییەکانی دۆزینەوەی کار بوو. ئەم ئەزموونە بووە هۆی ئەوەی بچێتە ڕۆژنامەی نیویۆرک وۆرلد و دەستی کرد بە کارکردن بۆ ڕۆژنامەکە. سەرنجڕاکێشترین کار لێرەدا چوونە ناو نەخۆشخانەیەکی دەروونی بوو بە نهێنی، لەوانەش چاودێریکردنی بارودۆخەکە. لە زنجیرە وتارەکانیدا بە ناوی ”١٠ ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی”، بە وردی باسی لە بارودۆخی ترسناکی نەخۆشخانەکە کردووە، ئەم هەواڵە ڕژانێکی گەورەی کرد و سوودی هەبوو بۆ باشترکردنی بارودۆخی نەخۆشخانەکە.

 

بەدوایدا جیهانی ڕۆژنامەگەری دێت

کارەکانی نەلی بلای تەنها بەم شتانە سنووردار نەبوون، بابەتی لەسەر بارودۆخی ژنانی کرێکار نووسیوە و چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە و تیشکی خستۆتە سەر کێشەکانی کۆمەڵگە. هەروەها ئیلهامێکی لە ڕۆمانی ”لە سەرانسەری جیهان لە ٨٠ ڕۆژدا” وەرگرتووە و دەستی بە گەشتێکی جیهانی کردووە. گەشتەکەی لە ماوەی ٧٢ ڕۆژدا تەواو کرد و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا. نێلی بلای، بە ئیرادەی بەهێزی خۆی بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، بوو بە یەکێک لەو ناوانەی کە جێپەنجەی خۆی لە مێژووی ڕۆژنامەگەریدا بەجێهێشت.