ڕۆمانی بەشی من لە نوسینی پەرینوش سەنیعی

بەشی من یەکێکە لەو ڕۆمانانەی تیشک دەخاتە سەر تێڕوانینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و کاریگەرییان لەسەر ژنانی ئێران، نوسەری ئەم کتێبە پەرینوش سەنیعی لەم ڕۆمانەدا مەعسومەی کاراکتەری رۆمانەکەی خستۆتە نێوان دوو خێزان. یەکیان خێزانی موسڵمان و پابەند بە یاسا و ڕێساکانی ئیسلامەوە، خێزانێکی دیکەی بیرو باوەڕ چەپ و دیموکرات، وە باس لەوە دەکات چۆن هەردوو باوەڕییەکە کاریگەری لەسەر ژن دەکەن.