لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکی؛ دۆزینەوەی دۆخی ژن لە سەردەمی پێش ئەدەبیدا
لەیدی ساپیێنس بە سودوەرگرتن لە پەیکەرەکانی ڤینۆس و دۆزینەوەی شوێنەوارییەکانی ئەم دواییانە، ئەو ڕۆڵە سەرەکییە ئاشکرا دەکات کە ژنان لە بونیادنانی کۆمەڵگەکاندا لە سەردەمی پێش مێژوودا بینیویانە، کە پێگەی مێژوویی ژنان پێناسە دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ - پەیکەرە دەگمەنەکانی ژنان کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٤٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە سەرانسەری ئۆراسیا دۆزرایەوە، کە جەستەی گەورە و دەموچاوی نادیاریان هەیە، ئەم پەیکەرانە بە "فیگەری ڤینۆس" ناسراون، پرسیاری نوێ سەبارەت بە وێناکردنی ژنان لە سەردەمی پێش مێژوودا دەوروژێنن: بەڕاستی ئەو ژنانەی ئیلهامبەخش بوون بۆ ئەم بەرهەمە هونەریانە چۆن بوون؟
ماوەی ١٥٠ ساڵە توێژەران بەڵگەی شوێنەوارناسییان پشتگوێ خستووە، کە وردەکاری ژیانی ڕۆژانەی ژنانی پێش مێژوو و ڕۆڵی کۆمەڵایەتیان دەخاتە ڕوو، هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆرچەشنە کۆنەپەرستیەک لە بازنەکانی زانستدا زاڵ بوو، بەوەی پیاوان ڕاوچی و داهێنەرن، لەکاتێکدا ژنان سنوورداربوون بە پەروەردەکردنی منداڵ و ئەنجامدانی کاری ماڵەوە.
لەماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا ئەم تێڕوانینە دەستی بە گۆڕانکاری کردووە، نەوەی نوێی توێژەران بە یارمەتی تەکنیکە پێشکەوتووەکانی هەڵکەندن و شیکاری پێشەنگ، یارمەتیدەربوون بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەنە سەر ئەو ژنانەی کە پێشتر ڕۆڵەکانیان شاردرابۆوە، ئەم دۆزینەوانە دەریانخستووە کە ژنانی پێش مێژوو پۆستی گرنگیان هەبووە و ڕۆڵێکی بەرچاویان لە داڕشتنی کۆمەڵگەدا هەبووە، کە وەک ئەکتەرێکی گرنگ و کاریگەر وەسف دەکرێن.
"لیدی ساپیێنس" لە نووسینی جێنیفر کیمەر و ئێرلی پینکاس و تۆماس سیرۆتۆ، سەرنج دەخاتە سەر ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە ژنان لە داڕشتنی کۆمەڵگەکاندا لە سەردەمی پێش مێژوودا بینیویانە، ئەویش بە بەکارهێنانی نوێترین لێکۆڵینەوە و دۆزینەوە شوێنەوارییەکان، کە بە شێوازێکی بەڵگەنامەیی سەرنجڕاکێش دەگێڕدرێتەوە، کە ئاڵەنگاری ئەو چەشنە کۆنەپەرستانە دەکات کە زاڵ بوون بەسەر مێژوودا، کە ڕۆڵی ژنانی کەمکردووەتەوە و ڕۆڵیانی لە ئەرکەکانی ناوماڵدا سنووردار کردووە.
نووسەران بە سوود وەرگرتن لە بەڵگە شوێنەوارییەکان و شیکاری نوێ دەڵێن: ژنان تەنیا بریکاری کۆمەڵگە نەبوون بەڵکو دامەزرێنەری ژیانی کۆمەڵایەتیش بوون و ڕۆڵێکی بەرچاویان لە بنیاتنانی شارستانیەتدا هەبووە، لەیدی ساپیێنس وەک بەرهەمێکی پێشەنگ دەردەکەوێ کە شوێنی ژنان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا پێناسە دەکاتەوە و کاریگەرییە قووڵەکانیان ئاشکرا دەکات، کە لە مێژە لە گێڕانەوەی زانستی نەریتیدا چاوپۆشی لێدەکرێت.